Irmak Akcan
22 تەمووز 2026•نوێکردنەوە: 22 تەمووز 2026
سەرۆکی ئەمریکا دۆناڵد ترەمپ ڕایگەیاند کە لە دەستپێکی جەنگی ئەمریکا-ئیسرائیل دژ بە ئێران، ١٨ سەربازی ئەمریکایی کوژراون.
ترەمپ لە پەیامێکدا کە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی بڵاویکردووەتەوە لەبارەی ئەو جەنگانەی کە ئەمریکا تێدا بەشدار بووە، زانیاری بڵاو کردەوە.
دۆناڵد ترەمپ وێرای بەراوردکارییەک لەگەڵ ژمارەی کوژراوانی ئەفغانستان، عێراق، ڤیەتنام، کۆریا و ئێران، ڕایگەیاند، "چوار مانگ لە جەنگی ئێراندا: ١٨ کوژراو".
فەرماندەیی ناوەندیی هێزەکانی ئەمریکا (CENTCOM) لە ١٧ی تەمووز ڕایگەیاند کە لە ئاکامی هێرشێکدا لە ئوردن دوو سەربازییان کوژراوە.
ڕۆژی ١٨ی تەمووزیش سێنتکۆم ڕایگەیاندبوو کە لە عێراق سەربازێکیان کوژراوە.