Hakan Çopur
06 ئاب 2026•نوێکردنەوە: 06 ئاب 2026
سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ ئاماژەی بەوە کرد پێی باشترە ڕێککەوتنێک لەگەڵ ئێران بکات، بەڵام ئەگەر دیپلۆماسی شکست بهێنێت، بەکارهێنانی هێز هێشتا وەک بژاردەیەک دەمێنێتەوە.
لە گوتارێکدا لە چالاکییەکی تایبەت بە ئابووریی لە شاری لاس ڤێگاسی ویلایەتی نیڤادای ئەمریکا، ترەمپ باسی لە ڕۆژەڤی ئێران لە سیاسەتی دەرەوەدا کرد.
ترەمپ باسی لەوە کرد ڕێگە نادەن ئێران ببێتە خاوەنی چەکی ئەتۆمی و، ڕایگەیاند: "پێم باشترە لەگەڵیان ڕێککەوتن بکەم، چونکە نامەوێت خەڵک بکوژم".
سەرۆکی ئەمریکا ترەمپ، ئاماژەی بەوە کرد ئەوان ئامادەن گەورەترین هێرش لە دوای جەنگی دووهەمی جیهانییەوە دەست پێ بکەن، بەڵام بەهۆی وەڵامدانەوەی ئەرێنیی بۆ داواکاری سەرکردەکانی کەنداو و بەرپرسانی ئێران بۆ ڕاگرتنی هێرشەکە و ئەنجامدانی گفتوگۆ، ئەو هێرشانەیان هەڵپەساردووە کە پلانیان بۆ دانابوو.
گوتیشی: "پەیوەندیان پێوە کردم و گوتیان تکایە ئەمە مەکەن با قسە بکەین. ئێمە لە ئێستادا گفتوگۆ دەکەین. با ببینین چی دەبێت، بەڵام ئەوان ڕێزمان لێ دەگرن".
ترەمپ جەختی لەسەر ئەوەیش کردەوە لە ئەگەری شکستپێنانی گفتوگۆکاندا، ئامادەن بە سەختی لە ئێران بدەن.
سەرۆکی ئەمریکا ترەمپ دووپاتی کردەوە کە ئێران ناتوانێت ببێتە خاوەنی چەکی ئەتۆمی.