Damla Delialioğlu
20 تەمووز 2026•نوێکردنەوە: 20 تەمووز 2026
سەرۆکی ئەمریکا دۆناڵد ترەمپ ڕایگەیاند کە ئێران بۆ کوشتنی هەر سەربازێکی ئەمریکایی باجی چەند ئەوەندە دەدات.
ترەمپ لە هەژماری تۆڕی کۆمەڵایەتی لەبارەی ناتانیاهو و ئێرانەوە پەیامێکی بڵاو کردەوە.
لەبارەی ئێرانەوە، سەرۆکی ئەمریکا نووسیوێتی، "هەر جارەی کە ئێران سەربازێکی ئەمریکایی دەکوژێت، بۆ ئەم کوشتنە، باجی چەند ئەوەندە دەدات. ئەم فەرمانە بە وەزیری بەرگریی پیت ھێگسێس، سوپاسالای ئەمریکا دانیال کین و فەرماندەکانی سوپا دراوە".
ترەمپ هەروەها باسی لەوەش کردووە کە لە ئەگەری هاتنی سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل بنیامین ناتانیاهو بۆ ئەمریکا، ئەوە "بەهیچ شێوە و هەلومەرجێک دەستگیر ناکرێت" و هەروەها ڕایگەیاندووە، "ناتانیاهو کەسێکە کە دژبە ئێران خەبات دەکات".