سياسەت, جيهان

ترەمپ لە واشنتۆن دی سی باری لەناکاوی بۆ رێوڕەسمی سوێند خواردنی بایدن راگەیاند

بۆ رێوڕەسمی دەستبەکاربوونی جۆ بایدن لە ٢٠ی کانوونی دووەمدا، دۆناڵد ترەمپ باری لەناکاوی لە واشنتۆن دی سی راگەیاند.

Dildar Baykan   | 12.01.2021
ترەمپ لە واشنتۆن دی سی باری لەناکاوی بۆ رێوڕەسمی سوێند خواردنی بایدن راگەیاند

Washington DC

واشنتۆن- AA

لە پێناو ئامادەکاری پێویست بۆ رێوڕەسمی دەستبەکاربوونی سەرۆکی تازە هەڵبژێردراوی ئەمریکا جۆ بایدن لە ٢٠ی کانوونی دووەمدا، سەرۆکی ئێستای ئەو وڵاتە، دۆناڵد ترەمپ باری لەناکاوی راگەیاند.

لە راگەیاندراوێکدا کە لە لایەن کۆشکی سپیەوە بڵاوکراوەتەوە، ئاماژە بەوە کراوە کە ترەمپ لە پێناو ئامادەکاری پێویست بۆ رێوڕەسمی دەستبەکاربوونی بایدن-دا لە ٢٠ی کانوونی دووەمدا، بارێکی لەناکاوی راگەیاندووە.

لە چوارچێوەی راگەیاندنی بارە لەناکاوەکەدا ترەمپ ئاژانسی ئیدارەی باری لەناکاوی فیدراڵی سەربە وەزارەتی ئاسایشی ناوخۆ (FEMA)ی راسپاردووە بۆ دەستەبەرکردنی هەموو پێداویستیە بەپەلە پێویستەکان.

دەیان هەزار کەس لە پشتیوانانی ترەمپ، لە شەشی کانوونی دووەمدا، دوای کۆبوونەوەی جەماوەری لە پارکی نیشتمانی لە واشنتۆن، بەرەو کۆنگرەی ئەمریکا رێپێوانیان کرد.

گرووپێک لە خۆپیشاندەران بەربەستەکانی پۆلیسیان تێپەڕاند و چوونە ناو کۆنگرێسەوە، ئەوەش دیمەنێکی دروست کرد کە کاردانەوەی ناوخۆیی لێکەوتەوە.

لەو پێکدادانەی دروست بوو پێنج کەس کە یەکێکیان پۆلیس بوو گیانیان لەدەستدا، بۆ کپکردنەوەی رووداوەکانیش یەکەکانی پاراستنی نیشتمانی ئەمریکا رەوانەی کۆنگرێس کران.

دوای رووداوەکان سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمریکا، نانسی پیلۆسی، داوای لە جێگری سەرۆکی ئەمریکا، مایک پێنس کرد بە هۆی رووداوەکانەوە لە چوارچێوەی ماددەی ٢٥ی دەستوور ترەمپ لە پۆستەکەی دووربخاتەوە.

دیموکراتەکان ئەمڕۆ پرۆژە یاسایەکیان خستەڕوو بۆ لابردنی ترەمپ لە دەسەڵات.

    ماڵپەری ئاژانسی ئانادۆڵۆ، بەشێک لەم هەواڵە ئابۆنانەی کە بڵاوکراوەتەوە لە لیستی هەواڵەکانی ئاژانسی ئانادۆڵۆ، کورت و پوخت دەکرێت ئینجا بڵاودەکرێتەوە، بۆ ئابۆنەوە کردن تکایە پەیوەندی بکەن.
    بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
    Bu haberi paylaşın