جيهان

ترەمپ: "داواى دان بەخۆداگرتن لە ئەمريكييەكان دەكەم"

سەرۆكى ئەمريكا، دۆناڵد ترەمپ بەر لە رێورەسمى سوێندخواردنى سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا، جۆ بايدن، داواى "دابەزاندنى فشار و دانبەخۆداگرتنى" لە خەڵكى ئەمريكا كرد.

Dildar Baykan   | 14.01.2021
ترەمپ: "داواى دان بەخۆداگرتن لە ئەمريكييەكان دەكەم"

Washington DC

واشنتۆن - AA

سەرۆكى ئەمريكا، دۆناڵد ترەمپ بەر لە رێورەسمى سوێندخواردنى سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا، جۆ بايدن، داواى "دابەزاندنى فشار و دانبەخۆداگرتنى" لە خەڵكى ئەمريكا كرد.

دۆناڵد ترەمپ لە راگه‌یه‌نراوێكدا سەرنجى بۆ هەواڵەكانى روودانى خۆپيشاندانى فراوان لە كاتى بەڕێوەچوونى رێورەسمى سوێندخواردنى سەرۆكى هەڵبژێردراوى ئەمريكا، جۆ بايدن لە ٢٠ى كانوونى دووەم راكێشا.

ترەمپ كە رووى قسەکانی كردە لايەنگرانی، رایگه‌یاند: "ئاگادارتان دەكەمەوە لە ئەنجامدانى هەر توندوتيژييەک، پێشێلكردنى ياساكان و هەموو كارێكى تێكدەرانە".

سه‌رۆكی ئه‌مریكا جەختى لەوەكردەوە كە توندوتيژى شوێنى لە بەهاكانى ئەمريكييەكاندا نابێتەوە و رایگه‌یاند: "داوا لە سەرجەم ئەمريكييەكان دەكەم، ئاستی گرژییه‌كان دابەزێنن و دان بەخۆیاندا بگرن".

ماڵپەری ئاژانسی ئانادۆڵۆ، بەشێک لەم هەواڵە ئابۆنانەی کە بڵاوکراوەتەوە لە لیستی هەواڵەکانی ئاژانسی ئانادۆڵۆ، کورت و پوخت دەکرێت ئینجا بڵاودەکرێتەوە، بۆ ئابۆنەوە کردن تکایە پەیوەندی بکەن.
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın