Islam Doğru
13 تەمووز 2026•نوێکردنەوە: 13 تەمووز 2026
سەرۆکی ئەمریکا دۆناڵد ترەمپ ڕایگەیاند، جارێکی دیکە ئابڵۆقەی سەر گەرووی هورمز جێبەجێ دەکرێت و هەر کەشتییەک بیهەوێت تێپەڕبێت، پێویستە لەسەدا ٢٠ (بەهای بارەکەی) باجی تێپەڕبوون بدات.
دۆناڵد ترەمپ لە هەژماری تۆڕی کۆمەڵایەتی بڵاوی کردەوە کە، "گەرووی هورمز کراوەیە و بە ئێران و یان بە بێ ئێرانەوە، بە کراوەیی دەمێنێتەوە".
سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند، "ئێمە جارێکی دیکە گەمارۆی دەریایی دەسەپێنینەوە. ئەو ڕێکارە تەنیا کەشتییە ئێرانییەکان و یان مامەڵەکەرانی ئەوان دەگرێتەوە و هەموو کەشتیەکانی دیکە دەتوانن ئازاد و دادپەروەرانە هاتوچۆ بکەن".
ترەمپ ڕایگەیاند کە هەموو وڵاتانی دیکە دەتوانن بە شێوەیەکی ئازاد و دادپەروەرانە گەرووەکە بەکار بهێنن و ڕایگەیاند، "ئەمریکا لەمەولاوە پاسەوانی گەرووی هورمز دەبێت".
لە پەیامەکەی سەرۆکی ئەمریکادا هاتووە: "لەمەولاوە ئەمریکا پاسەوانی گەرووی هورمز دەبێت و بەو پێیە بە مەبەستی جێبەجێکردنی ئەو ئەرکە و دابینکردنی ئاسایشی گەرووەکە، هەر کەشتییەک بیهەوێت تێپەڕبێت، پێویستە لەسەدا ٢٠ (بەهای بارەکەی) باجی تێپەڕبوون بدات".
ترەمپ ڕاشیگەیاند کە ئەو ڕێکارە دەستبەجێ جێبەجێ دەکرێت.