Hakan Çopur
02 ئاب 2026•نوێکردنەوە: 02 ئاب 2026
سەرۆکی ئەمریکا دۆناڵد ترەمپ ڕایگەیاند، ئێران لەسەر بنەمایەکی دیاریکراو ڕێککەوتووە و هەر بۆیەش هێرشە پلانداڕێژراوەکان بۆ سەر ئەو وڵاتە هەڵپەسێردرا.
دۆناڵد ترەمپ لە پەیامێکدا کە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی بڵاویکردەوە ڕایگەیاند کە، هێرشەکانی کۆتایی هەفتە کە بڕیار بووە بکرێتە سەر ئێران، هەڵپەسێردراوە.
ترەمپ ڕایگەیاندووە، ئێران و ئەو وڵاتانەی کە گفتوگۆی لەگەڵ دەکەن لەسەر هێڵێکی گشتی ڕێککەوتوون و داوایان کردووە کە ئەمریکا هێرشی نوێی نەکات.
سەرۆکی ئەمریکا نووسیوێتی، ئەم ڕێککەوتنە "کرانەوەی دەستبەجێی گەرووی هورمز" و "لادانی هەڕەشەی ناوەکی" دەبێت و هەروەها ڕایگەیاندووە: "لەسەر بنەمای ئەو خواستە، بۆ بەرژوەندی جیهان و مانەوەی ئێران، بە مەرجی گەیشتنێکی خێرا بە ڕێککەوتن، ڕاگرتنی هێرشەکانم پەسەند کرد".
ترەمپ ڕاشیگەیاندووە کە لەم خاڵەدا ئیسرائیل'یش لەگەڵی کۆکە.