Ahmet Furkan Mercan
06 ئاب 2026•نوێکردنەوە: 06 ئاب 2026
سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ ئەو هەواڵانەی بە درۆخستەوە کە باس لەوە دەکەن وڵاتەکەی تووشی کێشەی جددی کەمبوونی تەقەمەنی بووە، ئاماژەی بەوەیش کرد ئەو کەسانەی ئەم جۆرە بانگەشانە بڵاو دەکەنەوە، دادگایی دەکرێن.
لە پۆستێکدا لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی، ترەمپ دژی ئەو بانگەشانە وەستایەوە کە دەڵێن وڵاتەکەی کۆگای سەربازی پێویستی نییە و، ڕایگەیاند: "ئەمریکا بڕێکی زۆر لە تەقەمەنی هەیە، بەتایبەت لە هەندێک جۆری دیاریکراودا. لە کاتی پێویستدا بڕێکی زۆر بەرهەم دەهێنرێت و دەنێردرێتە ئەمریکا".
سەرۆکی ئەمریکا ترەمپ، باسی لەوە کرد کۆمپانیاکانی بەرگریی زۆرترین ژمارەی بنکە و کارگەیان لە مێژووی ئەمریکادا بنیاتناوە و، گوتی: "ئەوانەی ئەم لێدوانە ناپاکانەیە دزە پێ دەکەن، ڕاو دەکرێن. داوای سزای زیندانی کردنی درێژخایەنیان بۆ دەکرێت".