Hakan Çopur
31 تەمووز 2026•نوێکردنەوە: 31 تەمووز 2026
سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ ئاماژهی بهوه كرد ئەنجوومەنی ئاشتیی گەیشتووەتە ڕێککەوتنێکی مێژوویی لەبارهی چەکدانانی حەماس لە غەززە، دوای تەواوبوونی چەکداماڵینیش، ئیسرائیل لە غەززە دەکشێتەوە.
لە پەیامێکدا لە هەژماری خۆی له تۆڕی کۆمەڵایەتی، سەرۆکی ئەمریکا ترەمپ باسی لهوه كرد ئەنجوومەنی ئاشتیی ئهمڕۆ گەیشتووەتە ڕێککەوتنێکی گرنگ.
ترەمپ ڕایگهیاند: "ئەنجوومەنی ئاشتیی ئهمڕۆ گەیشتە ڕێککەوتنێکی مێژوویی لهبارهی ئەوەی حەماس و گشت گرووپە چەکدارەکانی دیکەی غەززە بە تەواوی چەکەکانیان دابنێن".
سەبارەت بە کشانەوەی ئیسرائیل له ناوچهكه كه جینۆسایدی له غهززه ئهنجامداوه، ترەمپ ڕایگهیاند: "كاتێك چهك داماڵین تهواو بوو، هێزەکانی ئیسرائیل دەکشێنەوە و هێزی سەقامگیریی نێودەوڵەتیی بە هاوکاری لەگەڵ هێزێکی نوێی پۆلیسی فەڵەستین کار دەکات بۆ دەستەبەرکردنی ئاسایش بۆ دانیشتووانی غەززە و دراوسێکانی".
سهرۆكی ئهمریكا ترەمپ، سوپاسی تورکیا، قەتەر و میسری کرد بۆ ڕۆڵی ناوبژیوانیان لەم پرۆسەیەدا و، گوتی: "پێشکەوتنێکی مێژووییمان بەدەستهێناوە و هێشتا کاری زۆر ماوە ئەنجام بدرێت".
ههروهها ترەمپ جەختی لهسهر ئهوه کردەوە ئەم ڕێککەوتنە هەنگاوێکی یەکلاکەرەوەیە بۆ بهڕێوهبردنی غەززە لەلایەن حکوومەتێکی نوێی فەلەستینەوە و، پرۆسەکەش گرنگییەکی مێژوویی هەیە بۆ ئاشتیی بەردەوام لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا.