Can Hasasu
11 تەمووز 2026•نوێکردنەوە: 11 تەمووز 2026
سەرۆکی ئەمریکا دۆناڵد ترەمپ ڕایگەیاند کە ئەگەر بێتو ئێران تیرۆری بکات و یان هەوڵێکی لەم بارەیەوە بدات، ئەوە سوپای وڵاتەکەی ئامادەیە تەواو ئەو وڵاتە لەناو ببات.
ترەمپ لە تۆڕی کۆمەڵایەتی پەیامێکی بڵاو کردەوە و لەبارەی ئەگەری هەرچەشنە بە ئامانجگرتنێکی سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند کە لە بەرامبەردا گورزی سەربازیی ئەمریکا زۆر قورس دەبێت.
سەرۆکی ئەمریکا نووسیوێتی: "ئەگەر بەرپرسانی ئێستای کۆماری ئیسلامی ئێران بیانەوێ سەرۆکی ئەمریکا، واتە من تیرۆر بکەن و یان هەوڵی ئەوەش بدەن، ئەوە هەزار مووشەک ئامادەن بەرەوڕووی ئێران و دوای ئەوەش دەستبەجێ هەزارانی دیکە لێیان دەدات".
ترەمپ هەروەها نووسیوێتی: "سوپا فەرمانی پێویستی پێشتر وەرگرتووە و بۆ ماوەی یەک ساڵ و ئەگەر پێویست بکات درێژی دەکاتەوە و تەواو ئامادەیە و توانای ئەوەی هەیە کە هەموو ناوچەیەکی ئێران لەناو ببات".
لە کۆتاییدا سەرۆکی ئەمریکا نووسیوێتی "شوکور بۆ خوا" و بەو شێوەیە هۆشداری داوەتە ئێران.