Ahmet Furkan Mercan
23 تەمووز 2026•نوێکردنەوە: 23 تەمووز 2026
سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ ئاماژهی بهوه كرد ئەگەر حووسییەکان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا سەرلەنوێ دەست بە هێرش بکەنەوە، ئهوا ئێران بەرپرسیار دەکات لەو دۆخە.
لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی، ترەمپ پۆستێکی لەبارەی حووسییەکان بڵاوکردەوە.
ترەمپ ئهوهی وەبیرهێنایهوه کە ئەمریکا ساڵێک لەمەوبەر بەهۆكاری دەستوەردان لە بازرگانیی و ئابووریی ناوچەکە ڕووبهڕووی حووسییەکان بووهتهوه، ئاماژەی بەوە کرد لەو كاتهدا هێرشێکی زۆر بەهێزی كردووهته حووسییەکان.
سهرۆكی ئهمریكا ترەمپ، باسی لهوه كرد حووسییەکان لەو کاتەوە و لە کاتی پێكدادانهكان لەگەڵ ئێران زۆر بەرپرسیارانە ههڵسوكهوتیان کردووە.
بە ئاماژەکردن بەوەی حووسییەکان سهرلهنوێ لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەستیان بە جووڵە کردووەتەوە و، دوێنێ شەو تەقەیان له دوو کەشتی سعوودیە کردووە، ترەمپ ڕایگهیاند: "ئەگەر (حووسییەکان) ئەمە دووبارە بکەنەوە، ئەمریکا بە هۆكاری ئەوەی حووسییەکان بریکار یان نوێنەری ئێرانن، تاران بەرپرسیار دەکات و سزای سەربازی توند بەسەر ئێران و بێگومان حووسییەکانیشدا دەسەپێنێت".