تره‌مپ رەتی دەکاتەوە ١٢ هه‌زار سه‌رباز بۆ سعوودیه بنێرێ
- سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ: ''ئه‌و هه‌واڵانه‌ی باس له‌وه ده‌كه‌ن ئه‌مڕۆ ١٢ هه‌زار سه‌رباز ره‌وانه‌ی سعوودیه ده‌كه‌ین هه‌ڵه‌ن، ئه‌گه‌ر پێویست بێت روونتر بیڵێم ئه‌وه هه‌واڵی درۆیه''.

Washington DC
واشنتۆن - AA
سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ رایگه‌یاند: ''ئه‌و هه‌واڵانه‌ی باس له‌وه ده‌كه‌ن ئه‌مڕۆ ١٢ هه‌زار سه‌رباز ره‌وانه‌ی سعوودیه ده‌كه‌ین هه‌ڵه‌ن، ئه‌گه‌ر پێویست بێت روونتر بیڵێم ئه‌وه هه‌واڵی درۆیه''.
تره‌مپ له هه‌ژماری تویته‌ر وه‌ڵامی ئه‌و بانگه‌شانه‌ی دایه‌وه كه كۆنگرێس و وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریكا (پێنتاگۆن)ی رووبه‌ڕوو كردووه‌ته‌وه و باس له‌وه ده‌كه‌ن ئه‌مریكا هه‌ڵسه‌نگاندنی بۆ ناردنی ١٤ هه‌زار سه‌رباز كردووه بۆ خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست.
تره‌مپ له تویته‌كه‌یدا رایگه‌یاند: ''ئه‌و هه‌واڵانه‌ی باس له‌وه ده‌كه‌ن ئه‌مڕۆ ١٢ هه‌زار سه‌رباز ره‌وانه‌ی سعوودیه ده‌كه‌ین هه‌ڵه‌ن، ئه‌گه‌ر پێویست بێت روونتر بیڵێم ئه‌وه هه‌واڵی درۆیه''.
له لایه‌كی دیكه‌وه، له‌و هه‌واڵانه‌ی له راگه‌یاندنی ئه‌مریكادا بڵاوكراونه‌ته‌وه، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی باس له ره‌وانه‌كردنی ١٤ هه‌زار سهربازكراوه بۆ خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، به‌ڵام ئه‌وه‌ی بووه‌ته جێی سه‌رنج تره‌مپ له تویته‌كه‌یدا باسی ژماره‌یه‌كی ١٢ هه‌زاری ده‌كات.
- هه‌واڵی ناردنی سه‌رباز بۆ خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست واشنتۆن-ی شێواند
رۆژنامه‌ی The Wall Street Journal، له هه‌واڵێكیدا كه به پشت به‌ستن به زانیاری به‌رپرسانی پنتاگۆن بڵاویكردووه‌ته‌وه، بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی كردووه كه ئه‌مریكا پلانی داناوه وه‌ك زیادكرنێك بۆ ئه‌و ١٤ هه‌زار سه‌ربازه‌ی له مانگه‌كانی هاویندا ره‌وانه‌ی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستی كرد دژ به هه‌ڕه‌شه‌كانی ئێران، ١٤ هه‌زار سه‌ربازی دیكه ره‌وانه‌ی ناوچه‌كه بكات.
سیناتۆری كۆماریخوازی میسۆری، جۆش هاولی له هەژماری خۆی له تویته‌ر ئه‌و هه‌واڵه‌ی رۆژنامه‌كه‌ی بهشكرد و، رایگه‌یاند: ''دوای ئه‌وه‌ی ته‌نیا ئه‌مساڵ ١٤ هه‌زار سه‌رباز ره‌وانه كرا، ده‌مه‌وێت له دانیشتنی لیژنه‌ی خزمه‌ته چه‌كدارییه‌كان گوێ بیستی پنتاگۆن بم له هۆكاری داواكردنی ١٤ هه‌زار سه‌ربازی دیكه له خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست. ئایا پنتاگۆن ئاماده‌كاری ده‌كات بۆ جه‌نگێكی وشكانیی؟''
گوته‌بێژی پنتاگۆن، ئه‌لیسا فاراح له‌سه‌ر داوای هاولی به ناوی ئێسپه‌ر-ه‌وه روونكردنه‌وه‌ی بڵاوكرده‌وه و، رایگه‌یاند: ''به به‌رده‌وامی ره‌وشی مه‌ترسی جیهان هه‌ڵده‌سه‌نگێندرێت و ته‌ماشای بژارده‌كانمان ده‌كه‌ین. به گوێره‌ی چالاكی دوژمنه‌كانمان و دۆخه دینامیكییهكان، حساباتی ره‌وشی هێز و ژماره‌ی سه‌ربازانمان ده‌كه‌ین. وه‌زیر ئێسپه‌ر به‌یانی ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی لیژنه‌ی خزمه‌ته چه‌كدارییه‌كان له ئه‌نجوومه‌نی پیرانی ئه‌مریكا، جێمس ئینهۆف گفتوگۆی كرد و دووپاتی كرده‌وه كه له ئێستادا هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ ناردنی ١٤ هه‌زار سه‌ربازی دیكه نه‌كراوه بۆ خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست''.
ماڵپەری ئاژانسی ئانادۆڵۆ، بەشێک لەم هەواڵە ئابۆنانەی کە بڵاوکراوەتەوە لە لیستی هەواڵەکانی ئاژانسی ئانادۆڵۆ، کورت و پوخت دەکرێت ئینجا بڵاودەکرێتەوە، بۆ ئابۆنەوە کردن تکایە پەیوەندی بکەن.