سياسەت, جيهان

ترمپ: "توندوتيژيم ناوێت"

سەرۆكى ئەمريكا، دۆناڵد ترەمپ: "لەسەركارلادان، بەردەوامى گەورەترين راوی جادوگەرييە لە مێژووى سياسيماندا. بە دڵنياييەوە زۆر بێمانایه".

Dildar Baykan   | 12.01.2021
ترمپ: "توندوتيژيم ناوێت"

Washington DC

واشنتۆن - AA

سەرۆكى ئەمريكا، دۆناڵد ترەمپ لە بارەى هەڵكوتانەسەر كۆنگرێس لەمیانی هەفتەى رابردوودا، رایگه‌یاند: "من توندوتيژيم ناوێت، هيچ کات نەمويستووە" هاوكات پێواژووی لەسەركارلادانيشى بە "بەردەوامى راوی جادوگەریى" ناوبرد.

دۆناڵد ترەمپ بەرلە سەردانەكەى بۆ ويلايەتى تێكساس، پێش ئەوەى لە كۆشكى سپى دەربچێت وەڵامى رۆژنامەنووسانى دايەوە.

ترەمپ كە بۆ يەكەمجار لە دواى هەڵكوتانەسەر كۆنگرێس لەبەردەم میدیاكاندا دەركەوت، سەبارەت بەو رووداوە رایگه‌یاند: "من توندوتيژيم ناوێت، هيچ کات نەمويستووە".

لەبارەى پێواژووی لەسەركارلادانى، سه‌رۆكی ئه‌مریكا رایگه‌یاند: "لەسەركارلادان، بەردەوامى گەورەترين راوی جادوگەرييە لە مێژووى سياسيماندا. بە دڵنياييەوە زۆر بێمانایه. ئەم پرسی لەسەركارلادانە رێگە بۆ تووڕەبوونێكى گەورە دەكاتەوە".

‌دۆناڵد ترەمپ، هەوڵەكانى سەرۆكى ئەنجوومەنى نوێنەران نانسى پێلۆسی و سەرۆکی کەمینەی دیموکراتەکان لە کۆنگرێسی ئەمریکا، چه‌ک شومەر بۆ لەسەركارلادانى بە "ترسناك" ناوبرد.





ماڵپەری ئاژانسی ئانادۆڵۆ، بەشێک لەم هەواڵە ئابۆنانەی کە بڵاوکراوەتەوە لە لیستی هەواڵەکانی ئاژانسی ئانادۆڵۆ، کورت و پوخت دەکرێت ئینجا بڵاودەکرێتەوە، بۆ ئابۆنەوە کردن تکایە پەیوەندی بکەن.
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın