تا ئێستا ١٠ ھەزار و ٢٠١ کەس لە عێراقەوە بۆ ئەنجامدانی فەریزەی حەج گەیشتوونەتە سعوودیە
دەستەی باڵای حەج و عومرەی عێراق: "تا ئێستا ١٠ ھەزار و ٢٠١ کەس بۆ ئەنجامدانی فەریزەی حەج گەیشتوونەتە سعوودیە".

Arbil
ھەولێر ــ AA
دەستەی باڵای حەج و عومرەی عێراق رایگەیاند کە یەکەم کاروانی حاجیانی عێراق بۆ ئەنجامدانی فەریزەی حەج گەیشتووەتە شاری مەککە رۆژئاوای سعوودیە.
دەستەی باڵای حەج و عومرەی عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە لە کۆی ئەو کەسانەی کە خوازیاری ئەنجامدانی فەریزەی حەج'ن، تا ئێستا ١٠ ھەزار و ٧٩ حاجی عێراق گەیشتوونەتە مەککە، ئەوەی دوای ئەوەی سەردانیکردنی مزگەوتی پێغەمبەر (د.خ)یان تەواوکرد و یەکەم روکنی فەریزەی حەجیان ئەنجامداوە.
راشیگەیاندووە کە تا ئێستا، ١٠ ھەزار و ٢٠١ کەس لە عێراقەوە بە مەبەستی ئەنجامدانی فەریزەی حەج، گەیشتوونەتە سعوودیە کە شەش ھەزار و ٩٩٠یان لە رێگای ئاسمانیی و سێ ھەزار و ٢١١کەی دیکەیش لە رێگای وشکانییەوە گەیشتوونەتە سعوودیە.
باسی لەوەش کردووە کە بەڕێکەوتنی کاروانی حاجیانی عێراق بەمەبەستی ئەنجامدانی فەریزەی حەج لە رێگای فڕۆکەخانەکان و دەروازەی سنووری عەرعەر بۆ سعوودیە بەردەوامە.