Ömer Koparan, Muhammed Karabacak
25 تەمووز 2026•نوێکردنەوە: 25 تەمووز 2026
وەزارەتی تەندروستی سووریا ڕایگەیاند، بە هۆی پێکدادانی نێوان دوو پاسی نەفەرهەڵگر لە پالمیرا، ٣٥ کەس گیانیان لەدەستداوە و ٣٠ کەسی دیکەش بریندارن.
بە پێی هەواڵێکی تەلەڤیزیۆنی فەرمی سووریا، لە ڕێگەی نێوان دێرازۆر بۆ دیمەشق لە نزیک پالمیرا، دوو پاسی نەفەرهەڵگر پێکیان داداوە.
بە پێی ڕاگەیاندراوێکی وەزارەتی تەندروستی سووریا، بە هۆی پێکدادانی نێوان ئەم دوو پاسەدا، ٣٥ کەس گیانیان لەدەستداوە و ٣٠ کەسی دیکەش بریندارن.
لە کاتێکدا بریندارەکانی ڕووداوەکە بۆ نەخۆشخانەکانی دەوروبەر گواستراونەتەوە، نیگەرانی هەیە لە زیادبوونی قوربانییەکان.