Esat Fırat
14 تەمووز 2026•نوێکردنەوە: 14 تەمووز 2026
لە کاتێکدا بەهۆی هێرشەکانی ئێرانەوە جارێکی دیکە زەنگی ئاگادارکردنەوە لە بەحرەین لێدرا، داوا لە هاووڵاتیان کرا ڕوو له نزیکترین شوێنی ئارام بكه‌ن.
لە ڕاگەیاندراوێكی وەزارەتی ناوخۆی بەحرەیندا ئاماژە بەوە كراوه سه‌رله‌نوێ زەنگی ئاگادارکردنەوە لێدراوه و، داوا لە هاووڵاتیان و كه‌سانی بیانی ناو وڵاتەکە کراوە هێمن بن و ڕوو له شوێنە ئارامەکان بكه‌ن.
لە ڕاگەیاندراوەکەدا زانیاری لەبارەی جۆری هێرشەکە نه‌خراوه‌ته‌ڕوو، به‌ڵام داوا کراوە تەنیا لە سەرچاوە فەڕمییەکانەوە زانیاری پەیوەست بە پێشهاته‌كان وه‌ربگیرێت.