Mehmet Nuri Uçar
13 تەمووز 2026•نوێکردنەوە: 13 تەمووز 2026
وەزارەتی ناوخۆی بەحرەین بڵاوی كرده‌وه، بەهۆی هێرشی نوێی ئێرانەوە زەنگی ئاگادارکردنەوە لێدراوه و هاووڵاتیان ئاگاداركراونه‌ته‌وه ڕوو له شوێنه ئارامەکان بكه‌ن.
لە ڕاگەیاندراوێكی وەزارەتەکەدا ئاماژە بەوە كراوه سه‌رله‌نوێ زەنگی ئاگادارکردنەوە لێدراوه و، داوا لە هاووڵاتیان و كه‌سانی بیانی ناو وڵاتەکە کراوە هێمن بن و ڕوو له شوێنە ئارامەکان بكه‌ن.
هه‌روه‌ها لە ڕاگەیاندراوەکەدا داوا کراوە تەنیا لە سەرچاوە فەڕمییەکانەوە زانیاری له‌باره‌ی پێشهاته‌كان وه‌ربگیرێت.