جيهان

بەشداری فڕۆکەیەکی جەنگی عێراق لە ئۆپەراسیۆنێکی ھاوپەیمانییەتی نێودەوڵەتی دژبە داعش

-وەزارەتی بەرگری عێراق: "فڕۆکەیەکی جەنگی جۆری (ئێف ـ ١٦)ی ئێمە لە ئۆپەراسیۆنێکدا، ھاوشانی فڕۆکە جەنگییەکانی ھاوپەیمانییەتی نێودەوڵەتی دژبە داعش، بەشداری کرد".

Zana Natık Kerem   | 20.04.2019
بەشداری فڕۆکەیەکی جەنگی عێراق لە ئۆپەراسیۆنێکی ھاوپەیمانییەتی نێودەوڵەتی دژبە داعش

Baghdad

بەغدا ــ AA

وەزارەتی بەرگری عێراق بڵاویکردەوە کە فڕۆکەیەکی جەنگی جۆری (ئێف ـ ١٦) ھێزی ئاسمانی وڵاتەکەی لە ئۆپەراسیۆنێکدا، ھاوشانی فڕۆکە جەنگییەکانی ھاوپەیمانییەتی نێودەوڵەتی دژبە داعش بەشداری کردووە کە لەسەر سنووری ئاسمانی عێراق و سووریا ئەنجامدراوە.

لە راگەیەندراوێکدا، فەرماندەیی ھێزی ئاسمانی سەربە وەزارەتی بەرگری عێراق بڵاویکردووەتەوە، فڕۆکەیەکی جەنگی جۆری (ئێف ـ ١٦) ئەوان لە ئۆپەراسیۆنێکدا، ھاوشانی فڕۆکە جەنگییەکانی ھاوپەیمانییەتی نێودەوڵەتی دژبە داعش لەسەر سنووری ئاسمانی عێراق لەگەڵ سووریا بەشداری کردووە کە ئەوەیش بۆ یەکەمجارە روودەدات.

لە راگەیەندراوەکەدا ھاتووە کە گرنگە ئەو ئەو جۆرە ئۆپەراسیۆنانە ئەنجام بدرێن بۆ ئەوەی توانای ھێزە عێراقییەکان بەھێزتر بکرێت.

بەپێی راگەیەندراوەکە فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە ئاسمانییەکان لە ھاوپەیمانییەتی نێودەوڵەتی دژبە داعش، جەنەرال برۆک لیۆنارد گوتوویەتی: "ھێزی ئاسمانی عێراق بەردەوامە لە بەھزێکردنی توانای خۆی، ھاوکات ئێمەش لەگەڵ ھێزە عێراقییەکان کار دەکەین تا ئۆپەراسیۆنەکانمان دژبە گرووپ و رێکخراوە تیرۆریستییەکان یەک بخەین".

ماڵپەری ئاژانسی ئانادۆڵۆ، بەشێک لەم هەواڵە ئابۆنانەی کە بڵاوکراوەتەوە لە لیستی هەواڵەکانی ئاژانسی ئانادۆڵۆ، کورت و پوخت دەکرێت ئینجا بڵاودەکرێتەوە، بۆ ئابۆنەوە کردن تکایە پەیوەندی بکەن.
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın