سياسەت, جيهان

بەردەوامی شکستی سوپای ئەرمینیا لەسەر دەستی سوپای ئازەربایجان

وەزارەتی بەرگریی ئازەربایجان: "شەڕ و پێکدادانەکان بەشێوەیەکی چڕ لە بەرەکانی ئاغدەرە، هۆجاڤەند و گوبادلی بەردەوامە".

Ruslan Rehimov   | 30.10.2020
بەردەوامی شکستی سوپای ئەرمینیا لەسەر دەستی سوپای ئازەربایجان

Baki

باکو - AA

سەرەڕای ئاگربەست، سوپای ئازەربایجان بەرپەرچی سەرجەم پەلامارەکانی سوپای ئەرمینیای دایەوە کە بە درێژایی شەوی رابردوو کردیە سەر سەربازانی سوپای ئازەربایجان و یەکەکانی نیشتەجێبوون و، زیانێکی زۆری بە هێزەکانی ئەرمینیا گەیاند.

لە راگەیەندراوێکدا کە لەلایەن وەزارەتی بەرگریی ئازەربایجانەوە بڵاوکراوەتەوە، ئاماژە بەوە کراوە کە شەڕ و پێکدادانەکان بەشێوەیەکی چڕ لە بەرەکانی ئاغدەرە، هۆجاڤەند و گوبادلی بەردەوامە.

لە راگەیەندراوەکەدا باس لەوە کراوە کە سوپای ئازەربایجان رێگری کردووە لە هەوڵی هێرشەکانی سوپای ئەرمینیا و، بە درێژایی ئەمڕۆ و دوێنێ شەو لە چەند بەرەیەکی جیادا دوو فڕۆکەی جەنگیی لە جۆری Su-25، سێ تانکی جۆری T-72، زرێپۆشێک، دوو سیستمی مووشەکی سمێرچ و سیستمێکی مووشەکی گراد، ١٠ تۆپهاوێژێکی جۆری جیاواز، دوو تۆپهاوێژی گڤۆزدیکا، دژەفڕۆکەیەکی جۆری Osa، رادارێکی جۆری P-18 و چوار ئۆتۆمبێلی ئەرمینیا لەناوبردووە و، ژمارەیەکی زۆر سەربازی ئەرمینیای لە چالاکی خستووە.

هەروەها لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە کۆنترۆڵی بەرەکانی جەنگ، لەژێر دەستی سوپای ئازەربایجاندایە.

ماڵپەری ئاژانسی ئانادۆڵۆ، بەشێک لەم هەواڵە ئابۆنانەی کە بڵاوکراوەتەوە لە لیستی هەواڵەکانی ئاژانسی ئانادۆڵۆ، کورت و پوخت دەکرێت ئینجا بڵاودەکرێتەوە، بۆ ئابۆنەوە کردن تکایە پەیوەندی بکەن.
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın