جيهان

بەحرێن.. کۆبوونەوەی سەربازی نێوان ئەمریکا و وڵاتانی کەنداو

-لە کۆبوونەوەی نێوان فەرماندەکانی ھێزی دەریاوانی ئەنجوومەنی ھاریکاری کەنداو و فەرماندەکانی ھێزی دەریازانی ئەمریکا کە لە شاری مەنامە پایتەختی بەحرێن بەڕێوەچوو، دەستەبەرکردنی ئاسایش و سەقامگیری دەریایی لە ناوچەکەدا تاوتوێکرا.

Zana Natık Kerem   | 18.05.2019
بەحرێن.. کۆبوونەوەی سەربازی نێوان ئەمریکا و وڵاتانی کەنداو

Al Manamah

مەنامە ــ AA

کەناڵی ئاسمانی ئەلحوڕە بڵاویکردەوە لە شاری مەنامە پایتەختی بەحرێن، کۆبوونەوەیەک لە نێوان فەرماندەکانی هێزی دەریاوانی ئەنجوومەنی ھاریکاری کەنداو و فەرماندەکانی ھێزی دەریاوانی ئەمریکا بەڕێوەچوو.

زاندراوە کە لە کۆبوونەوەکەدا، دەستەبەرکردنی ئاسایش و سەقامگیری دەریایی، ھەروەھا ئەنجامدانی کاری بازرگانی ئازاد لە ناوچەکەدا، بە وردی ھەڵوەستەیان لەسەرکراوە.

زانیاری زیاتر لەبارەی ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکە نەخراوەتەڕوو.

ئەم کۆبوونەوەیە دوای ئەوە دێت رۆژی یەکشەممەی ھەفتەی رابردوو لە نزیک ئاوی ھەرێمی ئیمارات، ھێرشی تێکدەرانە کرانە سەر چوار کەشتی کە دووانیان نەوت ھەڵگری سعوودی بوون.

تا ئێستا ھیچ لایەنێک بەرپرسیاریەتی خۆی لە ئەنجامدانی ئەو ھێرشانە رانەگەیاندووە.

ئەنجامدانی ئەو کۆبوونەوەیە لە کاتێکدایە کە دوای ھەڕەشەکانی تاران لەبارەی داخستنی گەرووی ھورمز، ئاستی گرژییەکانی نێوان ئەمریکا و ئێران لە ناوچەکە تا دێت روو لە ھەڵکشانە.

ماڵپەری ئاژانسی ئانادۆڵۆ، بەشێک لەم هەواڵە ئابۆنانەی کە بڵاوکراوەتەوە لە لیستی هەواڵەکانی ئاژانسی ئانادۆڵۆ، کورت و پوخت دەکرێت ئینجا بڵاودەکرێتەوە، بۆ ئابۆنەوە کردن تکایە پەیوەندی بکەن.
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın