جيهان

بێگەرد تاڵەبانی لە تورکیا بەشداریی کرد لە پێشانگای ساڵانەی (Growtech)

وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو لە حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بێگەرد تاڵەبانی بەشداریی کرد لە پێشانگای ساڵانەی (Growtech) لە پارێزگای ئانتاڵیا باشووری خۆرئاوای تورکیا.

Sarmand Hameed   | 25.11.2021
بێگەرد تاڵەبانی لە تورکیا بەشداریی کرد لە پێشانگای ساڵانەی (Growtech)

Arbil

هەولێر - AA

وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو لە حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بێگەرد تاڵەبانی بەشداریی کرد لە پێشانگای ساڵانەی (Growtech) لە پارێزگای ئانتاڵیا باشووری خۆرئاوای تورکیا.

بەگوێرەی ئەو راگەیەندراوەی کە لەلایەن وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو بڵاوکراوتەوە، بێگەرد تاڵەبانی لەسەر بانگهێشتنامەی فەرمی وەزارەتی کشتوکاڵی تورکیا بەشداریی کردووە لە پێشانگای ساڵانەی (Growtech) کە دوێنێ چوارشەممە لە شاری ئانتاڵیا کرایەوە.

لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە دراوە کە پێشانگاکە تایبەتە بە بواری تەکنەلۆجیای کشتوکاڵ و ئامێڕەکانی سامانی ئاژەڵ.

ئەوەش خراوەتەڕوو کە مەبەستی بەشداریکردنی شاندی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو لە حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە پێشانگاکەدا، بریتیە لە ئاشنابوون بە بەرهەمهێنانی کشتوکاڵی و ئاڵوگۆڕی لە ئەزموون و جوڵەی بازرگانیی و پەرەپێدانی پیشەسازیی ئابووریی و کشتوکاڵی لەنێوان هەرێمی کوردستان و تورکیا.

لە راگەیەندراوەکەی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، ئەوەش هاتووە کە بێگەرد تاڵەبانی دوای بەشدارییکردنیان لە پیشانگاکەدا، چەند پرۆژەیەکی گرنگی بەسەر کردووەتەوە لە بوارەکانی بەرهەمهێنانی شەتل، بنەتۆ، خانووی پلاستیکی، پەینی کیمیاوی و دەرمانی قرکەری نەخۆشییەکانی کشتوکاڵ و ئاژەڵ.


ماڵپەری ئاژانسی ئانادۆڵۆ، بەشێک لەم هەواڵە ئابۆنانەی کە بڵاوکراوەتەوە لە لیستی هەواڵەکانی ئاژانسی ئانادۆڵۆ، کورت و پوخت دەکرێت ئینجا بڵاودەکرێتەوە، بۆ ئابۆنەوە کردن تکایە پەیوەندی بکەن.
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın