Ahmet Furkan Mercan
28 تەمووز 2026•نوێکردنەوە: 28 تەمووز 2026
لە کەناراوەکانی پارێزگای کومامۆتۆ لە باشووری ژاپۆن، بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٧،١ پلە بهپێوهری ڕێختهر ڕوویدا.
بەپێی ئاژانسی کەشناسی ژاپۆن، بوومەلەرزەکە کاتژمێر ١٦:٢٧ بە کاتی ناوخۆ، لە ناوچەکانی ئوکی و هیکاوا لە ناوەڕاستی پارێزگای کومامۆتۆ ڕوویداوە.
بوومەلەرزە بەهێزەکە لە قووڵایی ١٠ کیلۆمەتردا تۆمار کراوە.
دوای بوومەلەرزەکە هیچ حاڵەتێکی گیانلەدەستدان یان برینداربوون بڵاونەکراوەتەوە.
ئاژانسەکە ئاماژەی بەوە کرد بوومەلەرزەکە لە ناوچەکانی یاتسوشیرۆ، ئوتۆ و ماشیکی لە کومامۆتۆ بە توندی هەستی پێکراوە.
تەلەڤيزیۆنی فەڕمی NHK بڵاوی كردهوه، ئەگەری هەیە دوای بوومەلەرزەکە تسۆنامی کەناراوەکانی دەریای یاتسوشیرۆ بگرێتەوە کە هاوسنوورە لەگەڵ کومامۆتۆ.