Esat Fırat
03 ئاب 2026•نوێکردنەوە: 03 ئاب 2026
بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٥،٣ پلە بەپێوەری ڕێختەر، لە شاری ئیسماعیلیەی میسر ڕوویدا.
بەپێی ئەو زانیارییەی لە ماڵپەڕی سەرۆکایەتی ئیدارەدانی كارهسات و دۆخی لەناکاو (AFAD)ی توركیادا بڵاوکراوەتەوە، کاتژمێر ٠٣:٠٠ بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٥،٣ پلە بەپێوەری ڕێختەر كه چهقهكهی شاری ئیسماعیلییەی بووه، له میسر تۆمارکراوە.
بوومەلەرزەکە لە قووڵایی ٥،٤٧ کیلۆمەتر ڕوویداوە.
لەو هەواڵانەی لە میدیای میسردا بڵاوکراونەتەوە، ئاماژە بەوە کراوە لەو بوومەلەرزەیەدا كه لە شارەکانی دەوروبەر بەتایبەت قاهیرەی پایتەخت هەستی پێکراوە، بەپێی ئاماره بهراییهكان هیچ رووداوێکی نەخوازراوی لێنەکەوتووەتەوە.
جگه لە میسر، بوومەلەرزەکە لە ئوردن، لوبنان، فەڵەستین و ئیسرائیل هەستی پێکراوە.