جيهان

بوومه‌له‌رزه‌یه‌ک باشووری ئێرانی هه‌ژاند

بوومه‌له‌رزه‌یه‌ک به‌ گوڕی ٥،٧ پله‌ پارێزگای فارس باشووری ئێرانی هه‌ژاند.

Mustafa Melih Ahıshalı   | 18.07.2021
بوومه‌له‌رزه‌یه‌ک باشووری ئێرانی هه‌ژاند

Istanbul

ئیستانبوڵ- AA

بوومه‌له‌رزه‌یه‌ک به‌ گوڕی ٥،٧ پله‌ پارێزگای فارس باشووری ئێرانی هه‌ژاند.

ناوه‌ندی بوومه‌له‌رزه‌زانی له‌ زانكۆی تاران، له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه‌ چه‌قی بوومه‌له‌رزه‌كه‌ ناحیه‌ی خه‌شت سه‌ربه‌ قه‌زای كازیرون له‌ پارێزگای فارس بووه‌ و كاتژمێر ١٩:٠٤ به‌كاتی ناوخۆ روویداوه‌.

ئاماژه‌ به‌وه‌شكراوه‌ كه‌ قووڵایی بوومه‌له‌رزه‌كه‌ ١١ كیلۆمه‌تر بووه‌.

هێشتا هیچ روونكردنه‌وه‌یه‌ك له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی كه‌ ئایا بوومه‌له‌رزه‌كه‌ زیادنی گیانیی یان ماددیی لێكه‌وتووه‌ته‌وه‌ یا نا، بڵاونه‌كراوه‌ته‌وه‌.

ماڵپەری ئاژانسی ئانادۆڵۆ، بەشێک لەم هەواڵە ئابۆنانەی کە بڵاوکراوەتەوە لە لیستی هەواڵەکانی ئاژانسی ئانادۆڵۆ، کورت و پوخت دەکرێت ئینجا بڵاودەکرێتەوە، بۆ ئابۆنەوە کردن تکایە پەیوەندی بکەن.
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın