Mümin Altaş, Muhammed Kılıç
20 تەمووز 2026•نوێکردنەوە: 20 تەمووز 2026
سەرۆکی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا، بورھانەددین دوران ڕایگەیاند، تورکیا بە سەرۆکایەتی سەرکۆمار ڕەجەب تەیب ئەردۆغان بەردەوام دەبێت لە پاڵپشتیکردن لە دۆزی دادپەروەرانەی کۆماری قوبرسی تورکی باکوور ئەوەش لە پێناو یەکسانی لە سەروەری و پێگەی نێودەوڵەتیدا.
بورھانەددین دوران بە بۆنەی ٥٢ھەمین "پڕۆسەی ئاشتی" کە ئەنقەرە لە کۆماری قوبرسی تورکی باکوور ڕاگەیاندووە لە ھەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "NSosyal" نووسیوویەتی: "ئەو داستانە قارەمانانەی کە لە ٢٠ی تەموزی ١٩٧٤ نووسراوە، بووە مایەی چەرخانێکی مێژوویی لە خەباتی کۆماری قوبرسی تورکی باکوور بۆ ئازادی و ئاسایش ، ھەروەھا بناغەی قۆناغێکی ئاشتی و سەقامگیری لە دوورگەکەدا دانا".
ھەروەھا سەرۆکی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا، بورھانەددین دوران ڕاشیگەیاندووە، تورکیا بە سەرۆکایەتی سەرکۆمار ڕەجەب تەیب ئەردۆغان بەردەوام دەبێت لە پاڵپشتیکردن لە دۆزی دادپەروەرانەی کۆماری قوبرسی تورکی باکوور ئەوەش لە پێناو یەکسانی لە سەروەری و پێگەی نێودەوڵەتیدا.