جيهان

به‌شی "تایبه‌ت به‌ هاوین"ی حەفتاویەکەمین فێستیڤاڵی فیلمی به‌رلین ده‌ستی پێكرد

- به‌شی دووەمی حەفتاویەکەمین فێستیڤاڵی فیلمی به‌رلین تا ٢٠ی حوزه‌یران به‌رده‌وام ده‌بێت و تیایدا، ١٢٦ فیلم له‌ ١٦ سینه‌مای كه‌ش كراوه‌دا نیشان ده‌درێن.

Erbil Başay   | 10.06.2021
به‌شی "تایبه‌ت به‌ هاوین"ی حەفتاویەکەمین فێستیڤاڵی فیلمی به‌رلین ده‌ستی پێكرد

Berlin

به‌رلین – AA

حەفتاویەکەمین فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی فیلمی به‌رلین كه‌ له‌ میانی گرتنه‌به‌ری رێوشوێنه‌كانی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ كراوه‌ته‌ دوو به‌ش، به‌شی دووه‌می كه‌ به‌ به‌شی "تایبه‌ت به‌ هاوین" ناسراوه‌ ده‌ستی پێ كرد.

ئه‌م به‌شه‌ی فێستیڤاڵه‌كه‌ له‌ كه‌شێكی كراوه‌دا له‌ دوورگه‌ی مۆزه‌خانه‌ مێژوویییه‌كان ده‌ستی پێكرد.

له‌ فێستیڤاڵه‌كه‌دا، ره‌چاوی ئه‌و رێوشوێنانه‌ كراون كه‌ بۆ بەرگرتن له‌ بڵابوونه‌وه‌ی كۆرۆنا گیراونه‌ته‌ به‌ر.

به‌شی دووه‌می فێستیڤاڵه‌كه‌ تا ٢٠ی حوزه‌یران به‌رده‌وام ده‌بێت و تیایدا، ١٢٦ فیلم له‌ ١٦ سینه‌مای كه‌ش كراوه‌دا نیشان ده‌درێن.

ماڵپەری ئاژانسی ئانادۆڵۆ، بەشێک لەم هەواڵە ئابۆنانەی کە بڵاوکراوەتەوە لە لیستی هەواڵەکانی ئاژانسی ئانادۆڵۆ، کورت و پوخت دەکرێت ئینجا بڵاودەکرێتەوە، بۆ ئابۆنەوە کردن تکایە پەیوەندی بکەن.
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın