سياسەت, جيهان

بلینکن: "نیگەرانین لە دیمەنی چوونی پۆلیسی ئیسرائیل بۆ نێو پرسەی ئەبو عەقلە بەبێ مۆڵەت"

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، ئەنتۆنی بلینکن: "زۆر نیگەرانين لە چوونی پۆلیسی ئیسرائیل بۆ نێو پرسەی رۆژنامەنووسی فەڵەستینی، شیرین ئەبو عەقلە بەبێ وەرگرتنی مۆڵەت".

Hakan Çopur   | 14.05.2022
بلینکن: "نیگەرانین لە دیمەنی چوونی پۆلیسی ئیسرائیل بۆ نێو پرسەی ئەبو عەقلە بەبێ مۆڵەت"

Washington DC

واشنتۆن - AA

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، ئەنتۆنی بلینکن رایگەیاند کە زۆر نیگەرانن لە چوونی پۆلیسی ئیسرائیل بۆ نێو پرسەی رۆژنامەنووسی فەڵەستینی، شیرین ئەبو عەقلە بەبێ وەرگرتنی مۆڵەت.

لە راگەیاندراوێکدا بلینکن جارێکی دیکە پرسە و سەرەخۆشی ئاڕاستەی خانەوادە و کەسوکاری رۆژنامەنووسی فەڵەستینی ئەمریکی ئەبو عەقلە کردەوە.

بلینکن لە راگەیاندراوەکەیدا رایگەیاند "زۆر نیگەرانبووین بە دیمەنی چوونی پۆلیسی ئیسرائیل بۆ نێو پرسەی ئەبو عەقلە بەبێ وەرگرتنی مۆڵەت. هەموو خانەوادەیەک مافی ئەوەی هەیە خۆشەویستانیان بە شکۆ و بێ هیچ رێگریەک بەخاک بسپێرن. داوا لە موخاتەبانی ئیسرائیلی و فەڵەستینیمان دەکەین لە دیداری نزیکدابن و خۆیان بە دوور بگرن لە هەر کارێک دەبێتە هۆی زیادکردنی تەنگەشە''.

پەیامنێری بە ئەزموونی مەیدانی کەناڵی ئەلجەزیرە کە ناوەندەکەی لە قەتەرە، شیرین ئەبو عاقلە (٥١ ساڵ)، لە میانی رووماڵکردنی هەڵمەتی سوپای ئیسرائیل بۆسەر کەمپی پەنابەرانی جەنین لە ١١ی ئایاردا، بە گولـلەی سەربازانی ئیسرائیل کوژرا.



بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın