جيهان

بایدن دواى دەستبەكاربوونى واژوو لەسەر چەند بڕیارنامه‌یه‌كی پێچەوانەى ئه‌وانه‌ی ترەمپ دەكات

Hakan Çopur   | 18.01.2021
بایدن دواى دەستبەكاربوونى واژوو لەسەر چەند بڕیارنامه‌یه‌كی پێچەوانەى ئه‌وانه‌ی ترەمپ دەكات

Washington DC

واشنتۆن - AA

سەرۆكى هەڵبژێردراوى ئەمريكا جۆ بايدن راستەوخۆ لە دواى دەستبەكاربوونى واژوو لەسەر بڕیارنامه‌ی كشانەوە لەو بريارانەى تره‌مپ ده‌كات كه‌ "قەدەغەى پێدانى ڤيزە بە هاووڵاتییانی وڵاته‌ موسڵمانه‌كان" و "كشانەوە لە پەيماننامەى كەشوهەواى پاريس" له‌خۆده‌گرن.

تێبینییه‌كانی بەڕێوەبەرى داهاتووى نووسينگەى تايبەتى سه‌رۆكی هه‌ڵبژێردراوی ئه‌مریكا، جۆ بايدن، كە لە ٢٠ى كانوونى دووەم سوێندى ياسايى دەخوات و بە فەرمى لەسەر كورسى سەرۆكايەتى ئەمريكا دادەنيشێت، كه‌ بۆ تيمى سەرۆكايەتى ناردووە، لە میدیاكانی ئەمريكا بڵاوكرايەوە.

بەپێی تێبینییه‌كانی بەڕێوەبەرى داهاتووى نووسينگەى تايبەتى جۆ بایدن، رۆن كڵه‌ین لەگەڵ ده‌ستبه‌كاربوونی بایدن، ژماره‌یه‌ك بڕیارنامه‌ی سەرۆكايەتى واژووده‌كات كه‌ چەند بڕيارێكى تره‌مپ كه‌ جێگه‌ی مشتومڕن پێچه‌وانه‌ ده‌كاته‌وه‌.

بايدن "قەدەغەى پێدانى ڤيزە بە هاووڵاتیی ئه‌و وڵاتانه‌ی كە زۆرينەى دانیشتوانه‌كه‌ی موسڵمانە" هەڵدەگرێت و دووبارە گەڕانەوەى ئەمريكا بۆ پەيماننامەى كەشوهەواى پاريس راده‌گه‌یه‌نێت. كۆتايى بە رێكارەكانى پەرتەوازەبوونى خێزانى پەنابەرەكانى سەر سنوورى مەكسيك دەهێنێت و بەستنى دەمامك لە شوێن و جێگە پەيوەنديدارەكان دەكاته‌ ناچاری.

جگە لەوە كڵه‌ین ئاشكرایكردووه‌، بايدن لە يەكەم ١٠ رۆژى كاركردنيدا، واژوو لەسەر چەندين بڕیارنامه‌ی هاوشێوەى ئەوانە دەكات و خێرا كۆتايى بە چەند رێكارێكی سەردەمی ترەمپ دەهێنێت.

كڵه‌ین هه‌روه‌ها ئاماژەى بەوەشكردووه‌ كە ئەمريكا بەرەنگارى پەتاى ڤايرۆسى كۆرۆنا و لێكەوتە ئابوورييەكانى بووەتەوە، يەكێك لە ئامانجە سەرەكييەكانى ئيدارەى بايدن، تێپەڕاندن و پەسەندكردنى باكێجێكى پاڵپشتى ئابوورییه‌ بە بڕى ١ ترليۆنێك و ٩٠٠ ملیار دۆلار.

لە دواى رووداوەكانى ٦ى كانوونی دووەمى هەڵكوتانەسەر كۆنگرێسى ئەمريكا، لە واشنتۆنى پايتەخت رێكارى ئەمنيى توند گيراوەتە بەر بۆ رێورەسمى بەڕێوەچوونى سوێندخواردنی بایدن لە ٢٠ى كانوونى دووەم.

لە رووداوەكانى ٦ى كانوونی دووەمى هەڵكوتانەسەر كۆنگرێسى ئەمريكا و پێنج كه‌س گيانيانلەدەستدا كه‌ یه‌كێكیان پۆلیس بوو، و دەيان كەسی دیكه‌ برينداربوون.

ماڵپەری ئاژانسی ئانادۆڵۆ، بەشێک لەم هەواڵە ئابۆنانەی کە بڵاوکراوەتەوە لە لیستی هەواڵەکانی ئاژانسی ئانادۆڵۆ، کورت و پوخت دەکرێت ئینجا بڵاودەکرێتەوە، بۆ ئابۆنەوە کردن تکایە پەیوەندی بکەن.
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın