Elif Gültekin Karahacıoğlu
14 تەمووز 2026•نوێکردنەوە: 14 تەمووز 2026
بانگەشە کراوە کە سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ پشتیوانی لە شازادهی جێنشینی سعوودیە، محەمەد بن سەلمان کردووە بۆ ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنێکی سەربازی دژی حووسییەکان.
ئەکسیۆس لە هەواڵێکیدا كه پشتی بە زانیاری دوو بەرپرسی ئەمریکی بەستووە کە نەیانویستووە ناویان ئاشکرا بکرێت، ئاماژە بەوە کردووه ترەمپ بە تەلەفۆن لەگەڵ بن سەلمان گفتوگۆی كردووه.
لە هەواڵەکەدا بانگەشە کراوە بن سەلمان داوای پشتیوانی لە ترەمپ کردووە بۆ ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنێکی سەربازی دژی حووسییەکان و سەرۆکی ئەمریکاش پشتیوانی لەم داواکارییەكه کردووە.
ھەروەھا لە ھەواڵەکەدا ئەوە وەبیرھێنراوەتەوە کە گرژییەکانی نێوان سعوودیە و حووسییەکان دوای ئەوە دەستیپێکرد فڕۆکەیەکی ھێڵی ئاسمانی ماھان ئێری ئێران لە سەنعای ژێر کۆنترۆڵی حووسییەکان نیشتەوە و شاندێک لە سەرکردەکانی ڕێکخراوەکە تيا بووه، بەرپرسێکی ئەمریکییش بانگەشەی ئەوەی کردووە فڕۆکەکە چەک، پارچەی مووشەک و پسپۆڕانی سەربازی بۆ حووسییەکان گواستووەتەوە.
لە هەواڵەکەدا ئەوەیش خراوەتەڕوو کە سعوودیە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سەنعای کردووەتە ئامانج، لە بەرامبەردا حووسییەکان بە مووشەکی بالستی و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان هێرشیان کردووەتە سەر فڕۆکەخانەی ئەبهای سعوودیە.
باڵیۆزخانەی سعوودیە لە واشنتۆن، هیچ ڕاگەیاندراوێکی لەبارەی بابەتەکە بڵاونەکردووهتەوە.