جيهان

بانگەشەی رژێمی ئەسەد لەبارەی هێرشی ئیسرائیل بۆسەر دیمەشق

- ئاژانسی هەواڵی سووریا "SANA": ''کاتژمێر ٠٠:٥٦ بە کاتی ناوخۆ، ئیسرائیل لە بەری لوبنانەوە هێرشی ئاسمانیی کردە سەر چەند خاڵێک لە دەورووبەری دیمەشق و، بەهۆیەوە چوار سەرباز برینداربوون''.

Ethem Emre Özcan   | 08.04.2021
بانگەشەی رژێمی ئەسەد لەبارەی هێرشی ئیسرائیل بۆسەر دیمەشق

Damascus

ئەنقەرە - AA

رژێمی بەشار ئەسەد، بانگەشەی ئەوە کرد کە ئیسرائیل هێرشی ئاسمانیی کردووەتە سەر چەند خاڵێکی سەربازیی لە دیمەشقی پایتەختی سووریا.

ئاژانسی هەواڵی فه‌رمی سووریا "SANA"، بەپشت بەستن بە سەرچاوە سەربازییەکان، بڵاویکردەوە کە کاتژمێر ٠٠:٥٦ بە کاتی ناوخۆ، ئیسرائیل لە بەری لوبنانەوە هێرشی ئاسمانیی کردووەتە سەر چەند خاڵێکی سەربە رژێم لە دەورووبەری ناوەندی شاری دیمەشق.

لە ھەواڵەکەدا باس لەوە کراوە کە لەو هێرشەدا چوار سەربازی رژێم برینداربوون و زیانی ماددیش کەوتووەتەوە و، تێدا هاتووە ''سیستمی بەرگریی ئاسمانیمان بەرپەرچی مووشەکەکانی دووژمنی داوەتەوە و زۆربەیان خستووەتە خوارەوە''.

لە دیمەشقی پایتەخت لە پاڵ سوپای رژێم، خاڵی سەربازیی سەربە گرووپە تیرۆریستییەکانی ژێر فەرمانی سوپای پاسدارانی ئێران هەن.

ماڵپەری ئاژانسی ئانادۆڵۆ، بەشێک لەم هەواڵە ئابۆنانەی کە بڵاوکراوەتەوە لە لیستی هەواڵەکانی ئاژانسی ئانادۆڵۆ، کورت و پوخت دەکرێت ئینجا بڵاودەکرێتەوە، بۆ ئابۆنەوە کردن تکایە پەیوەندی بکەن.
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın