جيهان

بانگەشەی ئەوە دەکرێت ئەگەر ئەمریکا فڕۆکەی F-35 بە سعوودیە بفرۆشێت چین دەستی بە تەکنەلۆجیاکەی بگات

Bekir Aydoğan  | 14.11.2025 - نوێکردنەوە : 14.11.2025
بانگەشەی ئەوە دەکرێت ئەگەر ئەمریکا فڕۆکەی F-35 بە سعوودیە بفرۆشێت چین دەستی بە تەکنەلۆجیاکەی بگات

Ankara

ئەنقەرە - AA

بانگەشەی ئەوە دەکرێت ئەگەر ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ فڕۆکەی جەنگی F-35 بە سعوودیە بفرۆشێت، نیگەرانە لەوەی چین دەستی بەو تەکنەلۆجیایە بگات.

ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمز، لە زاری کەسانی ئاگاداری بابەتەکە بڵاویکردووەتەوە، لە کاتێکدا ئەمریکا کار دەکات بۆ تەواوکردنی ڕێککەوتنی فرۆشتنی فڕۆکەی جەنگی F-35 بە سعوودیە، پنتاگۆن لە ڕاپۆرتێکی هەواڵگریی پەیوەندیداردا نیگەرانییەکانی سەبارەت بەم بابەتە خستووەتەڕوو.

ئاماژە بەوە دەکرێت کە بەرپرسانی پنتاگۆن نیگەرانی خۆیان دەربڕیوە لەوەی ڕەنگە تەکنەلۆجیای F-35 لە ڕێگەی سیخوڕیی چین یان هاوبەشیی ئەمنی چین لەگەڵ سعوودیە تووشی مەترسی ببێت.

هەروەها باس لەوە دەکرێت کە کار لەسەر دوایین تەوەری ڕێککەوتنێک دەکرێت بۆ فرۆشتنی ٤٨ فڕۆکەی F-35 بە سعوودیە و، چاوەڕوان دەکرێت وەزیری بەرگریی ئەمریکا، پیت هێگسێس ڕەزامەندی لەسەر ڕێککەوتنەکە بدات.

لە لایەکی دیکەوە باس لەوە دەکرێت کە بڕیارە شازادەی جێنشینی سعوودیە، محەمەد بن سەلمان ڕۆژی ١٨ی تشرینی دووەم، لە کۆشکی سپی لەگەڵ سەرۆکی ئەمریکا ترەمپ کۆببێتەوە و، ڕەنگە ڕێککەوتنی فرۆشتنی F-35 لە کارنامەیاندا بێت.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın