Ahmet Furkan Mercan
17 تەمووز 2026•نوێکردنەوە: 17 تەمووز 2026
وەزیری دەرەوەی چین، ڤانگ یی و وەزیری دەرەوەی پاکستان، محەمەد ئیسحاق دار داوای ئاگربەستی دەستبەجێ و دەستپێکردنەوەی گفتوگۆکانی نێوان ئەمریکا و ئێرانیان کرد.
بەپێی هەواڵێكی ڕۆژنامەی گلۆباڵ تایمز كه بە پشت بەستن بە ڕاگەیاندراوی وەزارەتی دەرەوەی چین لەسەر کۆبوونەوەکە بڵاویکردووەتەوە، ڤانگ لە شاری شانگهای چین لەگەڵ هاوتا پاکستانییەکەی کۆبووەتەوە.
هەردوو وەزیر نیگەرانی خۆیان لە خراپتربوونی دۆخی ئێستای ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەربڕیوه و، داوای دهستهبهركردنی دهستبهجێی ئاگربەستی نێوان ئەمریکا و ئێرانیان کردووه.
هاوكات وەزیرەکان داوایان لە حکوومەتەکانی واشنتۆن و تاران کرد دەستبەجێ دوژمنکارییەکان ڕابگرن، ئاستەنگەکان تێپەڕێنن و بگەڕێنەوە بۆ سەر ڕێگای گفتوگۆ و پەیوەندییەکان و، لە ڕێگەی دانوستانەکانەوە بگەنە ڕێککەوتنێکی گشتگیری ئاشتیی.
لای خۆیهوه وەزیری دەرەوەی چین ڤانگ ڕایگهیاند: "ئاشتیی لە بەردەستدایە، ناتوانین مەترسیی لەدەستدانی قبووڵ بکەین یان ڕێگە بدەین لە دەستمان بچێت".