جيهان, کۆڤید- ١٩

ئەڵمانیا.. تۆمارکردنی دوو هەزار و ١٤٣ حاڵەتی دیکەی تووشبوون بە کۆرۆنا

لە ئەڵمانیا لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، دوو هەزار و ١٤٣ حاڵەتی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ تۆمار کرا.

Cüneyt Karadağ   | 24.09.2020
ئەڵمانیا.. تۆمارکردنی دوو هەزار و ١٤٣ حاڵەتی دیکەی تووشبوون بە کۆرۆنا

Berlin

بەرلین- AA

ئنستتیوتی رۆبێرت کۆخ (ئاژانسێکی فیدرالی سەربەخۆی ئەڵمانیایە و تایبەتە بە نەخۆشییە گوازراو و نەناسراوەکان) رایگەیاند کە لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، دوو هەزار و ١٤٣ حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19) لەو وڵاتە تۆمار کراوە.

ئنستتیوتی رۆبێرت کۆخ لە راگەیەنراوێکدا ئەوەی خستووەتەڕوو کە بەم شێوەیە ژمارەی تووشبووانی ڤایرۆسەکە گەیشتووەتە، ٢٧٨ هەزار و ٧٠ کەس و ژمارەی ئەو کەسانەشی بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەستداوە گەیشتوەەتە، نۆ هەزار و ٤٢٨ کەس.

بەهۆی هەڵکشانی ژمارەی توشبووانی کۆرۆنا، ئەڵمانیا هەندێک ناوچەی دانمارک، پورتوگال، ئیرلاند و سلۆڤینیا-ی خستە لیستی ناوچە مەترسیدارەکانەوە.

پێشتریش حکوومەتی بەرلین، ڤییەنا پایتەختی نەمسا، بوداپێست پایتەختی هەنگاریا و ژمارەیەک ناوچەی هۆڵەندا و فەڕەنسای خستبووە لیستی ناوچە مەترسیدارەکانەوە.

بەم شێوەیە ئەو کەسانەی لە ناوچە مەترسیدارەکانەوە دەگەڕێنەوە ئەگەر پشکنینی کۆرۆنایان نەکردبێت یان پشکنینەکەیان نێگەتیڤ دەرنەچووبێت بۆ ماوەی ١٤ رۆژ کەرەنتین دەکرێن.

حکوومەتی ئەڵمانیا داوا لە هاووڵاتییانی دەکات، ئەگەر زۆر پێویست نەبێت سەردانی ناوچە مەترسیدارەکان نەکەن.

ماڵپەری ئاژانسی ئانادۆڵۆ، بەشێک لەم هەواڵە ئابۆنانەی کە بڵاوکراوەتەوە لە لیستی هەواڵەکانی ئاژانسی ئانادۆڵۆ، کورت و پوخت دەکرێت ئینجا بڵاودەکرێتەوە، بۆ ئابۆنەوە کردن تکایە پەیوەندی بکەن.
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın