Dildar Baykan Atalay
23 تەمووز 2026•نوێکردنەوە: 23 تەمووز 2026
بانگەشەی ئەوە کرا کە سوپای ئەمریکا سەرلەنوێ دەستی بە بەکارهێنانی فڕۆکە بۆردومانی B-1 لە ئێراندا کردووەتەوە.
ماڵپهڕی ئەکسیۆس به پشت بهستن بە زانیاری بەرپرسانی ئەمریکی، له ههواڵێكیدا بانگەشە کردووە ئەمریکا سەرلەنوێ دەستی بە بەکارهێنانی فڕۆکە جەنگییەکانی B-1 کردووەتەوە بۆ لێدانی ئامانجهكانی سوپای پاسدارانی ئێران لەو وڵاتە.
باس لهوه كراوه کە ئەو فڕۆکانە لە بنکەیەکی ئاسمانی لە بەریتانیاوە فڕیون و لە ڕێگەی ئەو ماڵپەڕانەی چاودێری فڕۆکەکان دەکەن، دەرکەوتووە لە ئاسمانی ئێرانن.
ئەمریکا پێشتر ڕایگەیاندبوو لەو هێرشانەی لە ٢٨ی شوباتدا دژی ئێران ئهنجامیدان، ئەم فڕۆکانە بەکارهێنراون، بەڵام لەو هێرشانەی پێش ١٢ ڕۆژ سەرلەنوێ دەستیان پێکردەوە، هیچ زانیاریەک لەبارەی بەکارهێنانی ئەم فڕۆکانە بڵاونەکرابووەوە.