Hülya Ömür Uylaş, Zahir Sofuoğlu
30 تەمووز 2026•نوێکردنەوە: 30 تەمووز 2026
وەزیری کشتوکاڵ و دارستانی تورکیا، ئیبراھیم یوماکڵی ڕایگەیاند کە ئاگرەکانی ناوچەکانی ئەدرەمیت لە باڵکئەسیر، ئایڤاجک لە چاناککالە و کوملوجا لە ئەنتاڵیا بە تەواوی کۆنترۆڵ کران.
ئیبراھیم یوماکڵی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانییدا ئاماژەی بەوەدا: "لە دوێنێوە کار بۆ کوژاندنەوەی ١١٥ ئاگر دەکەین کە ٦٩یان لە دەرەوەی دارستانەکان کەووتوونەتەوە و ١١٠یانمان بە تەواوی کۆنترۆڵ کردووە".
وەزیری کشتوکاڵ و دارستانی تورکیا باسی لەوەش کرد: "سێ ئاگری دیکە لە ناوچەکانی ئەدرەمیت لە باڵکئەسیر، ئایڤاجک لە چاناککالە و کوملوجا لە ئەنتاڵیا بە تەواوی کۆنترۆڵ کران".
ئیبراھیم یوماکڵی گوتیشی: " ٢١ فڕۆکە و ٦٩ ھەلیکۆپتەر و نزیکەی ٥٠٠ ئۆتۆمبێلی ئاگرکوژێنەوە و زیاتر لە سێ ھەزار و ٥٠٠ کارمەندی ئاگرکوژێنەوە لە ئێستادا لە گۆڕەپانەکەدا کار دەکەن".
وەزیری کشتوکاڵ و دارستانی تورکیا تیشکی خستە سەر ئەوەش کە ئاستی نزمی شێ، بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما و ھەڵکردنی ڕەشەبا، سێ ھۆکاری سەرەکین کە مەترسی ئاگرکەوتنەوەیان زیاد کردووە.