Ömer Koparan, Muhammed Karabacak
25 تەمووز 2026•نوێکردنەوە: 25 تەمووز 2026
سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان ئەنتۆنیۆ گوتێرێس کە لە چوارچێوەی سەردانێکی فەرمیدا لە سووریایە، لەگەڵ سەرکۆماری سووریا ئەحمەد شەرع کۆبوویەوە.
بە پێی هەواڵێکی کەناڵی ئەخبارییە، زمانحاڵی فەرمی حکوومەتی سووریا، گوتێرێس و شاندی یاوەری لە کۆشکی گەل لە دیمەشق لە لایەن ئەحمەد شەرع'ەوە پێشوازییان لێکراوە.
ئەنتۆنیۆ گوتێرێس یەکەمین سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکانە کە دوای ١٧ ساڵ سەردانی سووریا دەکات.