Fekry Abdeen
21 تەمووز 2026•نوێکردنەوە: 21 تەمووز 2026
فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا (CENTCO) کۆتاییھاتن بە ١٠یەمین شەپۆلی ھێرشە ئاسمانییەکانیان بۆ سەر ئێران ڕاگەیاند.
فەرماندەییەکە لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە، کۆتاییان بە ١٠یەمین ھێرشە ئاسمانییەکانیان بۆ سەر دامەزراوە سەربازییەکانی ئێران ھێناوە کە ماوەی پێنج کاتژمێر بەردەوام بوو.
فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا ڕاشیگەیاندووە کە لە میانی ھێرشەکاندا، چەندین ئامانجی سەربازیی لەناو ئێران بۆردوومان کراون، لەنێویاندا ناوەندەکانی فەرماندەیی سەربازی، توانا دەریاییەکان، سەکۆکانی ئاراستەکردنی مووشەک و درۆن و ھەروەھا سیستمەکانی بەرگریی ئاسمانیی.
لە ڕاگەیاندراوەکەدا باس لەوەش کراوە کە ئامانج لە ھێرشەکان، "کەمکردنەوەی تواناکانی ئێرانە بۆ ھێرشکردنە سەر کەشتییە بازرگانییەکان لە گەرووی ھورمز".
ھەروەھا لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئەوەش خراوەتەڕوو کە ھاتووچۆی کەشتییە بازرگانییەکان لە گەرووی ھورمز، بەردەوامە و ھاتووە: "ھێزەکانی ئەمریکا لە سەرەتای مانگی ئایارەوە تاکو ئێستا، کارئاسانییان بۆ تێپەڕبوونی نزیکەی ٩٠٠ کەشتیی بازرگانی و گواستنەوەی ٤٥٠ ملیۆن بەرمیل نەوتی خاو لە گەرووی ھورمز کردووە".