Ayşe İrem Çakır
18 تەمووز 2026•نوێکردنەوە: 18 تەمووز 2026
فەرماندەیی ناوەندیی هێزەکانی ئەمریکا (CENTCOM) ڕایگەیاند، کۆتاییان بە دوایین شەپۆلی هێرش بۆ سەر ئێران هێناوە.
سێنتکۆم لە هەژماری پلاتفۆڕمی کۆمەڵایەتی X کە ناوەندەکەی لە ئەمریکایە ڕایگەیاند، ئەو هێرشەی کە دوێنێ بۆ سەر ئێران دەستی پێکردبوو، کۆتایی پێ هاتووە.
لە ڕاگەیاندراوەکەدا وێڕای ئاماژەدان بە کۆتاییهاتنی حەوتەم شەوی هێرشەکان، جەخت لەوە کراوەتەوە کە ناوەندەکانی چاودێری، بنکەکانی سەربازیی، لۆجستیک و تواناکانی لەو شێوەیەی ئێران کراوەتە ئامانج.
فەرماندەیی ناوەندیی هێزەکانی ئەمریکا ڕاشیگەیاندووە کە لەسەر ئابڵۆقەی دەریایی بۆ سەر ئێران بەردەوام دەبن و هێمای بۆ ئەوەش کردووە کە ێێران هۆکاری گرتنەبەری ئەو ڕێکارەیە.
سێنتکۆم کاتژمێر ٢٢:٠٠ خوولەکی شەوی ڕابردوو دەستپێکی حەوتەم شەپۆلی ئۆپەراسیۆن دژ بە ئێرانی ڕاگەیاندبوو.