جيهان

ئەمریکا هۆشداری دەدات لەبارەی گەیشتنی توانای ئێران بۆ پیتاندنی یۆرانیۆم

- گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، مۆرگان ئۆرتاگوس هۆشداری دایە ئێران کە سنووری پیتاندنی یۆرانیۆم نەبەزێنێت کە لە رێککەوتنی ئەتۆمی بۆی دیاریکراوە و گوتی: "هیچ ئارام ناگرین لەبەرامبەر هەڕەشەی بەدەستهێنانی چەکی ئەتۆمی لە لایەن ئێرانەوە".

Safvan Allahverdi,Rewa Mahmood Hasan   | 18.06.2019
ئەمریکا هۆشداری دەدات لەبارەی گەیشتنی توانای ئێران بۆ پیتاندنی یۆرانیۆم

Washington DC

واشنتۆن - AA

گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، مۆرگان ئۆرتاگوس هۆشداری دایە ئێران کە سنووری پیتاندنی یۆرانیۆم نەبەزێنێت کە لە رێککەوتنی ئەتۆمی بۆی دیاریکراوە و گوتی: "هیچ ئارام ناگرین لەبەرامبەر هەڕەشەی بەدەستهێنانی چەکی ئەتۆمی لە لایەن ئێرانەوە".

مۆرگان ئۆرتاگوس لە کۆنگرەی رۆژنامەوانی رۆژانەی خۆیدا وەڵامی پرسیاری رۆژنامەنووسانی دایەوە.

گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لەبارەی پرسیارێکەوە سەبارەت بەو لێدوانانەی باس لەوە دەکەن پیتاندنی یۆرانیۆم لە لایەن ئێرانەوە ئەو سنوورەی بۆی دیاریکرابوو تێپەری دەکات گوتی: "ئەو لێدوانانە جۆرێکن لەچاوترسێنکردن و هیچ سەرسام نین بەوە".

مۆرگان ئۆرتاگوس گوتشی: "سەرۆک (دۆناڵد ترەمپ) هەر بەم هۆیەوەیە کە داوا دەکات رێککەوتنێکی تر لەگەڵ ئێران بکرێت لەبری رێککەوتنی ئەتۆمی پێشتر، بەڵام ناشتوانین ئارام بگرین لەبەرامبەر ئەو هەڕەشەیەی ئێراندا بۆ گەیشتن بە چەکی ئەتۆمی. ئیدارەی ئەمریکا، لەهەمبەر بچووکترین هەنگاوی ئێراندا بۆ گەیشتن بە چەکی ئەتۆمی، گەورەترین سزای خۆی دەسەپێنێت".

ماڵپەری ئاژانسی ئانادۆڵۆ، بەشێک لەم هەواڵە ئابۆنانەی کە بڵاوکراوەتەوە لە لیستی هەواڵەکانی ئاژانسی ئانادۆڵۆ، کورت و پوخت دەکرێت ئینجا بڵاودەکرێتەوە، بۆ ئابۆنەوە کردن تکایە پەیوەندی بکەن.
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın