Tolga Akbaba
17 تەمووز 2026•نوێکردنەوە: 17 تەمووز 2026
ئەمریکا کە لە ههشتی تەمووزەوە بەردەوامە لە هێرشەکانی بۆ سەر ئێران، دوێنێ شەو توندی ئەو ئۆپەراسیۆنانەی زیاد کرد کە دامەزراوەکانی ژێرخانی وڵاتەکەیان دەکردە ئامانج.
هێرشەکانی ئەمریکا بۆ سەر ئێران درێژهیان ههیه.
ئەمریکا بە بەکارهێنانی ئەو هێرشە وەک پاساو كه ئێران لە حهوتی تەمووزدا کردیە سەر کەشتییەک کە بانگەشەی دەکرد بەبێ مۆڵەت لە گەرووی هورمز تێپەڕیوە، لە ههشتی تەمووزدا زنجیرەیەک هێرشی ئاسمانیی بۆ سەر کەناراوەکانی باشووری ئێران دەستپێکرد.
لە کاتێکدا یەکەمین هێرشەکان شارەکانی بەندەر عەباس و سیریکیان لە پارێزگای هورموزگان کردە ئامانج، ڕووبەری ئۆپەراسیۆنەکان لە ڕۆژانی دواتردا فراوانتر بوو.
ئەمریکا جگە لە هورموزگان، هێرشی كرده سهر چهند ئامانجێك لە پارێزگاکانی خوزستان، کرمان، سیستان و بەلووچستان، بوشەهر، سمنان و گوڵستان لە ئێران.
ئەمریکا کە لە یەکەم ڕۆژی هێرشەکاندا بە شێوەیەکی سەرەکی هێرشی دهكرده سهر ئامانجەکانی سەر بە هێزە چەکدارەکانی ئێران، دواتر دەستی بە ئاڕاستەکردنی هێرشەکان بۆ سەر ژێرخانی وڵاتەکە کرد. لەم چوارچێوەیەدا سەرەتا لە نۆی تەمووزدا پردێکی هێڵی ئاسن لە پارێزگای گوڵستان لە باکووری ئێران پێکرا.
ئەمریکا هێرشەکانی بۆ سەر ژێرخانی ئێران چڕتر کردەوە و، فڕۆکەخانەی ئێرانشار لە پارێزگای سیستان و بەلوچستان و بورجی چاودێری دەریایی لە شاری چابەهاری کردە ئامانج و، بورجهكه بە تەواوی ڕووخا.
هاوكات لە هێرشهكانی سەر پارێزگای هورموزگان شهش پرد له قەزای خەمیر لەگەڵ وێستگەی بەستنەوەی هێڵی ئاسن لە شاری بەندەر عەباس کرانە ئامانج.