جيهان

ئەمریکا لەدوای رۆژێک پەیامی سەبارەت بە "١٥ی تەمووز" بڵاوکردەوە

- وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە سێیەمین ساڵیادی هەوڵی کودەتا لە لایەن رێکخراوی تیرۆریستیی فەتحوڵڵاچی، دوای رۆژێک روونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە.

Muhammet Ali Kemal,Mohammed Baqi Hussein   | 17.07.2019
ئەمریکا لەدوای رۆژێک پەیامی سەبارەت بە "١٥ی تەمووز" بڵاوکردەوە

Washington DC


واشنتۆن - AA

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە سێیەمین ساڵیادی هەوڵی کودەتا لە لایەن رێکخراوی تیرۆریستیی فەتحوڵڵاچی، دوای رۆژێک روونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە.

لە وەڵامی پرسیارێکی پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵودا، وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە سێیەمین ساڵیادی هەوڵی کودەتا لە تورکیا، راگەیەنراوێکی درەنگوەختی بڵاوکردەوە.

لە راگەیەنراوەکەدا هاتووە "ئەمریکا سەرەخۆشی گەرم لە دۆست و خۆشەویستانی ئەو کەسانە دەکات کە لە هەوڵی کودەتای ٢٠١٦دا لە تورکیا گیانیان لەدەستداوە و هاوخەمی کەسوکاری بریندارەکانە".

لە راگەیەنراوەکەدا هەوڵی کودەتای ١٥ی تەمووز بە هێرشێک بۆسەر دیموکراسی ناوبراوە و تیایدا هاتووە:

"ئەم هەوڵە شکستخواردووەی کودەتا، وەبیرهێنانەوەیەکی تەواوەتی بوو سەبارەت بە متمانە و مکوڕیی لە پێناو دەستەبەرکردنی نیشاندانی رێز لەبەرامبەر پاراستنی دیموکراسی و ئازادییە بنەڕەتییەکاندا. وەک ئەمریکا، دووپاتی پشتیوانیی مکوڕمان لە گەلی تورک و دامەزراوە دیموکراتییەکانیان دەکەینەوە".

ماڵپەری ئاژانسی ئانادۆڵۆ، بەشێک لەم هەواڵە ئابۆنانەی کە بڵاوکراوەتەوە لە لیستی هەواڵەکانی ئاژانسی ئانادۆڵۆ، کورت و پوخت دەکرێت ئینجا بڵاودەکرێتەوە، بۆ ئابۆنەوە کردن تکایە پەیوەندی بکەن.
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın