جيهان

ئەمریکا داوا لە فەرمانبەرە حکوومییە ناسەرەکییەکانی دەکات عێراق جێبھێڵن

- وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، داوای لە فەرمانبەرە حکوومییە ناسەرەکییه‌كانی لە باڵیۆزخانەکەی لە بەغدا و کۆنسولخانەكه‌ی لە ھەولێر كرد عێراق جێبھێڵن و بگەڕێنەوە وڵات.

Zana Natık Kerem   | 15.05.2019
ئەمریکا داوا لە فەرمانبەرە حکوومییە ناسەرەکییەکانی دەکات عێراق جێبھێڵن

Iraq

واشنتۆن ــ AA

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، داوای لە فەرمانبەرە حکوومییە ناسەرەکییه‌كانی لە باڵیۆزخانەکەی لە بەغدا و کۆنسولخانەكه‌ی لە ھەولێر كرد عێراق جێبھێڵن.

باڵیۆزخانەی ئەمریکا راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تیادا ھاتووە "وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا داوای لە فەرمانبەرە حکوومییە ناسەرەکییه‌كانی لە باڵیۆزخانەکەی لە بەغدا و کۆنسولخانەكه‌ی لە ھەولێر كرد عێراق جێبھێڵن و بگەڕێنەوە وڵات".

بەپێی راگەیەندراوەکە پێدانی ڤیزا لە باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا و کونسۆلخانەی ئەو وڵاتە لە ھەولێر بە شێوەیەکی کاتی ھەڵدەپەسێردراوە.

لە راگەیەندراوەکەدا ھاتووە کە توانای ئیدارەی ئەمریکا سنووردارە لە دابینکردنی خزمەتگوزاری بەپەلە بۆ ھاووڵاتییانی لە عێراق.

لە راگەیەندراوەکەدا هەروەها ھانی ھاووڵاتییانی ئەمریکا دراوە کە بە زووترین کات عێراق بەجێبھێڵن.

ئەمەش لە کاتێکدایە کە دوو رۆژ لەمەوبەر بە ھۆی بەرزبوونەوەی ئاستی گرژییەکان لە ناوچەکەدا، باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا، ھۆشداریدا بە ھاووڵاتییانی وڵاتەکەی کە گەشت بۆ عێراق نەکەن.

ماڵپەری ئاژانسی ئانادۆڵۆ، بەشێک لەم هەواڵە ئابۆنانەی کە بڵاوکراوەتەوە لە لیستی هەواڵەکانی ئاژانسی ئانادۆڵۆ، کورت و پوخت دەکرێت ئینجا بڵاودەکرێتەوە، بۆ ئابۆنەوە کردن تکایە پەیوەندی بکەن.
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın