Tolga Akbaba
20 تەمووز 2026•نوێکردنەوە: 20 تەمووز 2026
سوپای ئەمریکا بە درێژایی شەوی ڕابردوو، هێرشی کردە سەر شارەکانی تەورێز، ورمێ و بوشەهری ئێران.
پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژهەڵات بڵاوی كردهوه، ئەمریکا کاتژمێر ٠٢:٣٥ بە کاتی ناوخۆ، ڕۆژهەڵاتی تەورێزی کردووەتە ئامانج و بەهۆیهوه کەسێك گیانی لەدەستداوە.
ناوەندی بەڕێوەبردنی قەیرانی پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا ڕایگەیاند، ئەمریکا کاتەکانی شەو هێرشی مووشەکی کردووەتە سەر ورمێ و چەند کەسێك برینداربوون.
لەلایەکی دیکەوە، شاری بوشەهر لە باشووری وڵاتەکە بووە ئامانجی هێرشەکان.
پارێزگای بوشەهر له ڕاگەیاندراوێكدا ئاماژهی بهوه كرد ئەمریکا کاتەکانی شەو هێرشی مووشەکی کردووەتە سەر بوشەهر و، کارەکان بۆ دیاری کردنی زیانەکان بەردەوامه.