جيهان

ئەمریكا.. دانیشتنەكانی لە كارلادانی ترەمپ دەست پێ دەكات

- لیژنەی دادوەریی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمریكا رایگەیاند كە لە چواری مانگی داهاتوودا، دانیشتنەكانی بۆ لە كارلادانی سەرۆك، دۆناڵد ترەمپ لە دەسەڵات دەست پێ دەكات.

Kasım İleri   | 27.11.2019
ئەمریكا.. دانیشتنەكانی لە كارلادانی ترەمپ دەست پێ دەكات

Washington DC

واشنتۆن ــ AA

لیژنەی دادوەریی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمریكا رایگەیاند كە لە چواری مانگی داهاتوودا، دانیشتنەكانی بۆ لە كارلادانی سەرۆك، دۆناڵد ترەمپ لە دەسەڵات دەست پێ دەكات.

لەوبارەوە سەرۆكی لیژنەی دادوەریی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمریكا سەربە دیموكراتەكان، جێرۆڵد نادلەر راگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە و تیایدا ئاماژەی بەوەكردووە كە لێكۆڵینەوەكانی تایبەت بە لە كارلادانی دۆناڵد ترەمپ دەچێتە قۆناغیكی نوێیەوە.

جێرۆڵد نادلەر ئاماژەی بەوەكردووە كە دۆناڵد ترەمپ ئاگاداركراوەتەوە بۆ ئەوەی راستەوخۆ یان لەڕێگەی پارێزەرەكەیەوە وەك سەرۆكەكانی پێشووی ئەنجامیانداوە لە چواری مانگی داهاتوودا لە بەردەم لیژنەی دادوەریی لە ئەنجوومەنی نوێنەران ئامادەبێت بۆ لێپرسینەوە.

سەرۆكی لیژنەی دادوەریی لە ئەنجوومەنی نوێنەران، جێرۆڵد نادلەر ئاماژەی بەوەشكردووە كە گرنگە دۆناڵد ترەمپ ئامادەبوونی لە بەردەم لیژنەی دادوەرییدا وەك دەرفەتێك بۆ بەرژەوەندی خۆی بقۆزێتەوە یان ئەوەتا واز لەو رەخنانەی بهێنێت كە لەبارەی دانیشتنەكانی لەسەر كارلادانیەوە دەیگرێت.

- لێكۆڵینەوەكان لە پێناو لەكارلادانی دۆناڵد ترەمپ

پەیوەندییە تەلەفۆنییە مشتومڕاوییەكەی نێوان سەرۆكی ئەمریكا، دۆناڵد ترەمپ و سەرۆكی ئوكراینا، ڤلۆدۆیمیر زێلێنسكی كە لە مانگی تەمووزدا ئەنجامدراوە، بووە ھۆی ئەوەی دیموكراتەكانی كۆنگرێس لێكۆڵینەوە بە مەبەستی لەكارلادانی ترەمپ دەست پێ بكەن.

بانگەشەی ئەوەكرابوو كە دۆناڵد ترەمپ لەو پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا، داوای لە ئۆكراینا كردووە لە كوڕی كاندیدی بەرایی دیموكراتەكان بۆ ھەڵبژاردنەكانی سەرۆكایەتی ٢٠٢٠، جۆ بایدن بكۆڵێتەوە. لەبەرامبەردا دۆناڵد ترەمپ داكۆكی لەوەكردبوو كە پەیوەندییە تەلەفۆنییەكەی لەگەڵ ڤلۆدۆیمیر زێلێنسكی بەتەواوەتی لەگەڵ پرەنسیپەكاندا گونجاو بووە.

لە ژمارەیەك ھەواڵدا كە لە میدیای ئەمریكادا بڵاوكرابوونەوە، بانگەشەی ئەوە كرابوو دۆناڵد ترەمپ بە سەرۆكی ئۆكراینای گوتووە تەنھا ئەگەر بێت و لە جۆ بایدن و خانەوادەكەی بكۆڵێتەوە، ھاوكاریی وڵاتەكەی دەكات، دیموكراتەكانیش لەسەر بنەمای ئەم بانگەشانە دەستیان بە لێكۆڵینەوەی لەسەر كارلادانی سەرۆكی وڵاتەكەیان كردووە.

لای خۆشییەوە دۆناڵد ترەمپ رایگەیاندبوو، بەر لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەكە ھاوكارییەكانی ئەمریكا بۆ ئۆكراینا كە بڕەكەی ٤٠٠ ملیۆن دۆلارە، ھەڵپەسێردراون.

دواتر كۆشكی سپی دەقی پەیوەندییە تەلەفۆنییەكەی بڵاوكردەوە و داكۆكی لەوەكرد كە ھیچ پەیوەندییەك لە نێوان پەیوەندییە تەلەفۆنییەكە و ھاوكارییەكاندا نییە.

ماڵپەری ئاژانسی ئانادۆڵۆ، بەشێک لەم هەواڵە ئابۆنانەی کە بڵاوکراوەتەوە لە لیستی هەواڵەکانی ئاژانسی ئانادۆڵۆ، کورت و پوخت دەکرێت ئینجا بڵاودەکرێتەوە، بۆ ئابۆنەوە کردن تکایە پەیوەندی بکەن.
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın