جيهان

"ئەمریكا بە عێراقی راگەیاندووە كە ئیسرائیل بەرپرسە لە بۆردومانكردنی حەشدی شەعبی"

- ئەندامی لیژنەی ئاسایشی و بەرگریی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، عەبدولخالق عەززاوی: "ئەمریكا بە عێراقی راگەیاندووە، ئیسرائیل بەرپرسە لەو بۆردومانانەی كە لە میانی چەند هەفتەی رابردوودا كرانە سەر كۆگا و بارەگاكانی حەشدی شەعبی".

Arif Yusuf,Ali Semerci   | 11.09.2019
"ئەمریكا بە عێراقی راگەیاندووە كە ئیسرائیل بەرپرسە لە بۆردومانكردنی حەشدی شەعبی"

Iraq

بەغدا ــ AA

ئەندامی لیژنەی ئاسایشی و بەرگریی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، عەبدولخالق عەززاوی رایگەیاند "ئەمریكا بە عێراقی راگەیاندووە، ئیسرائیل بەرپرسە لەو بۆردومانانەی كە لە میانی چەند هەفتەی رابردوودا كرانە سەر كۆگا و بارەگاكانی حەشدی شەعبی".

عەبدولخالق عەززاوی لە لێدوانێكی رۆژنامەوانییدا گوتی: "كاری لیژنەكانی لێكۆڵینەوە لەبارەی هۆكاری ئەو زنجیرە تەقینەوانەی كە بەم دواییانە لە چەند كۆگا و بارەگایەكی حەشدی شەعبی روویاندابوو، كۆتایی هاتووە".

ئەندامی لیژنەی ئاسایشی و بەرگریی لە ئەنجوومەنی نوێنەران، عەبدولخالق عەززاوی ئاماژەی بەوەكردووە بەپێی ئەنجامی لێكۆڵینەوەكان، ژمارەی هێرشەكان، ١٢ هێرش بووە و لە لێكۆڵینەوەكاندا دەركەوتووە كە ئەو هێرشانە لە لایەن فڕۆكەی بێفڕۆكەوانەوە ئەنجامدراون.

عەبدولخالق عەززاوی ئاشكراشیكرد "لایەنی ئەمریكی كە بەرپرسە لە پاراستن و چاودێرێكردنی ئاسمانی عێراق، بە عێراقی راگەیاندووە ئەو هێرشانە لە لایەن فڕۆكە بێفڕۆكەوانەكانی ئیسرائیلەوە ئەنجامدراون".

ناوبراو راشیگەیاندووە "ژمارەیەك لەو هێرشانە راگەیەندراون، بەڵام بەشی دیكەی باس نەكراوە".

هیچ زانیاری و روونكردنەوەیەك لەوبارەوە لە لایەن كاربەدەستانی عێراق، ئەمریكا و ئیسرائیلەوە بڵاونەكراوەتەوە.

ماڵپەری ئاژانسی ئانادۆڵۆ، بەشێک لەم هەواڵە ئابۆنانەی کە بڵاوکراوەتەوە لە لیستی هەواڵەکانی ئاژانسی ئانادۆڵۆ، کورت و پوخت دەکرێت ئینجا بڵاودەکرێتەوە، بۆ ئابۆنەوە کردن تکایە پەیوەندی بکەن.
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın