جيهان, کۆڤید- ١٩

ئەمريكا.. گيانلەدەستدان بە كۆرۆنا بۆ ٢٥٤ هەزار و ٣١٥ بەرزبوويەوە

لە ماوەى ٢٤ كاتژمێردا رابردوودا هەزار و ٥٢٤ تووشبووى كۆرۆنا گيانيان لەدەستداوە و بەم شێوەيە كۆى گشتى ژمارەی ئەو کەسانەی كە دوای تووشبوونیان بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19) گیانیان لەدەستداوە گەیشتە ٢٥٤ ھەزار و ٣١٥ کەس

Mücahit Oktay   | 18.11.2020
ئەمريكا.. گيانلەدەستدان بە كۆرۆنا بۆ ٢٥٤ هەزار و ٣١٥ بەرزبوويەوە

New York

نيويۆرک - AA

لە ئەمريكا، لە ماوەى ٢٤ كاتژمێردا رابردوودا هەزار و ٥٢٤ تووشبووى كۆرۆنا گيانيان لەدەستداوە و بەم شێوەيە كۆى گشتى ژمارەی ئەو کەسانەی كە دوای تووشبوونیان بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19) گیانیان لەدەستداوە گەیشتە ٢٥٤ ھەزار و ٣١٥ کەس.

بەپێی زانیارییەکانی ماڵپەڕی "Worldometer" کە پشت بە ئامارە نوێکراوەکانی پەتاکە دەبەستێت لە جیھاندا، لە ئەمریکا لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا بە زیادبوونی ١٥٢ ھەزار و ٩٩٦ کەس، ژمارەی ئەو کەسانەی کە تووشی ڤایرۆسەکە بوون گەیشتووه‌تە ١١ ملیۆن ٦٩٦ ھەزار و ٢٨٠ کەس.

لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا بە زیادبوونی هەزار و ٥٢٤ کەسی دیکە، ژمارەی ئەوانەی لە دوای تووشبوونیان بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ گیانیان لەدەستداوە گەیشتە ٢٥٤ ھەزار و ٣١٥ کەس.

ھاوکات حەوت ملیۆن و ٨٩ ھەزار کەس لە ڤایرۆسی كۆرۆنا چاکبوونەتەوە و ژمارەى ئەو پشکنینانەى کە ئەنجامدراون ١٧١ مليۆنى تێپەڕاند.

له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆی ئه‌مریكاش، ویلایەتی تێكساس له‌ ریزبه‌ندیی یه‌كه‌می ویلایه‌ته‌كاندا دێت له‌ڕووی ژماره‌ی حاڵه‌ته‌كانی تووشبوون كه‌ يەك مليۆن و ١١٦ هه‌زار و ٩١٣ حاڵه‌تی تیادا تۆماركراوه‌ و له‌دوای ئه‌ویش به‌ يەك مليۆن و ٥٣ هه‌زار و ٢٩٣ حاڵه‌ت كاليفۆرنيا و فلۆريدا بە زياتر لە ٨٩٧ هەزار حاڵەت دێن.

لەرووى ژماره‌ی حاڵەتەكانى گيانلەدەستدانیشه‌وه‌، ويلايەتى نيويۆرک بە ٣٤ هەزار و ٥٨ حاڵەت لە ریزبه‌ندی یه‌كه‌می سه‌رجه‌م ويلايەتەكاندایه‌.

ئەمریکا لەسەر ئاستی جیهان پلەی یەکەمی گرتووە لە تۆمارکردنی بەرزترین ژمارەی توشبووانی پەتاکە، پاش ئەویش هيندستان دێت بە زياتر لە هەشت ملیۆن و ٩٢٣ هەزار توشبوو، پاشان بەڕازيل كە نزيكەى پێنج ملیۆن و ٩١١ هەزار حاڵەتی توشبوون بە پەتاکەى تێدا تۆمارکراوە.

ماڵپەری ئاژانسی ئانادۆڵۆ، بەشێک لەم هەواڵە ئابۆنانەی کە بڵاوکراوەتەوە لە لیستی هەواڵەکانی ئاژانسی ئانادۆڵۆ، کورت و پوخت دەکرێت ئینجا بڵاودەکرێتەوە، بۆ ئابۆنەوە کردن تکایە پەیوەندی بکەن.
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın