جيهان

ئەفغانستان.. ھێرشێکی تاڵیبان ھەشت کوژراوی لێکەوتەوە

- لە ھێرشێکی بزووتنەوەی تاڵیباندا بۆسەر دوو بنکەی پاسەوانی گوندپارێز لە باکووری ئەفغانستان، ھەشت گوندپارێز کوژران.

Zana Natık Kerem  | 10.02.2019
ئەفغانستان.. ھێرشێکی تاڵیبان ھەشت کوژراوی لێکەوتەوە

Afghanistan

کابول ــ AA

لە ھێرشێکی بزووتنەوەی تاڵیباندا بۆسەر دوو بنکەی پاسەوانی گوندپارێز لە ویلایەتی سەرپول باکووری ئەفغانستان، ھەشت گوندپارێز کوژران.

بەپێی ئەو زانیارییانەی کە ئاژانسی ئانادۆلو لە سەرۆکی ئەنجوومەنی شورای ویلایەتی سەرپول، محەمەد نور رەحمانی دەستیکەوتووە، ژمارەیەک چەکداری تاڵیبان ھێرشیانکردووەتە سەر دوو بنکەی پاسەوانی لە قەزای سەیاد.

بە گوتەی محەمەد نور رەحمانی لە ئاکامی ھێرشەکەدا، ھەشت گوندپارێز کوژراون و چواری دیکەش برینداربوون.

ناوبراو باسی لەوەشکرد، دوو بنکەکە بۆ ماوەیەکی کەم لە لایەن چەکدارانی تاڵیبانەوە کۆنتڕۆڵکران، بەڵام دواتر لە لایەن ھێزە ئەمنییەکانەوە کۆنتڕۆڵکرانەوە.

ماڵپەری ئاژانسی ئانادۆڵۆ، بەشێک لەم هەواڵە ئابۆنانەی کە بڵاوکراوەتەوە لە لیستی هەواڵەکانی ئاژانسی ئانادۆڵۆ، کورت و پوخت دەکرێت ئینجا بڵاودەکرێتەوە، بۆ ئابۆنەوە کردن تکایە پەیوەندی بکەن.
@ilgilikonular
Bu haberi paylaşın