جيهان

ئەفغانستان.. کوژرانی حەوت کەس لە هێرشێکی چەکدارییدا

هێرشکردنە سەر کارگەیەکی گەچ لە خۆرهەڵاتی ئەفغانستان، کوژرانی حەوت کرێکاری لێکەوتەوە.

Sayed Khodaiberdi Sadat   | 04.03.2021
ئەفغانستان.. کوژرانی حەوت کەس لە هێرشێکی چەکدارییدا

Afghanistan

کابول - AA

لە هێرشێکی چەکدارییدا بۆسەر کارگەیەکی گەچ لە ویلایەتی نەنگەرھار لە خۆرهەڵاتی ئەفغانستان، حەوت کرێکار کوژران.

بەڕێوەبەری ئاسایشی نەنگەرھار، جومعە گوڵ هیممەت لە لێدوانێکی رۆژنامەوانییدا، ئاماژەی بەوە کرد کە لەلایەن کەسانی نەناسراوەوە هێرشکراوەتە سەر کارگەی گەچ لە شارۆچکەی سورحرۆد.

جومعە گوڵ هیممەت باسی لەوە کرد کە لە هێرشەکەدا، حەوت کرێکار کوژراون.

بریکاری شورای ویلایەتی جومعە گوڵ هیممەت، نیلوفەر عەزیز باسی لەوە کرد کە ئەو کرێکارانەی لە هێرشەکەدا، شیعەی هازارا-ن، لەبەرئەوە پێدەچێت ئەو کارە رێکخراوە تیرۆریستییەکان ئەنجامیان دابێت.

تا ئێستا هیچ کەس و لایەنێک بەرپرسیارێتی هێرشەکەی نەگرتووەتە ئەستۆ.

لە ماوەی رابردوودا، هێرشی تیرۆریستیی لە سەرانسەری ئەفغانستاندا، رووی لە هەڵکشان کردووە.

بەیانی ئەمڕۆ لە شاری جەلال ئاباد ناوەندی ویلایەتی نەنگەرھار پزیشکێک لە ئاکامی تەقینەوەی بۆمبێکدا گیانی لەدەست دا.

ماڵپەری ئاژانسی ئانادۆڵۆ، بەشێک لەم هەواڵە ئابۆنانەی کە بڵاوکراوەتەوە لە لیستی هەواڵەکانی ئاژانسی ئانادۆڵۆ، کورت و پوخت دەکرێت ئینجا بڵاودەکرێتەوە، بۆ ئابۆنەوە کردن تکایە پەیوەندی بکەن.
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın