جيهان, شیکردنەوە

ئەردۆغان بەمەبەستی بەشداریکردن لە لووتکەی ناتۆ سەردانی لیتوانیا دەکات

لە لووتکەکەدا لەسەر ئاستی ستراتیجیی بیروڕا ئاڵوگۆڕ دەکرێت لەبارەی جەنگی ئۆکراینا و تەحەدییەکانی سەر جوگرافیای ناتۆ.

Muhammed Nuri Erdoğan  | 10.07.2023 - نوێکردنەوە : 10.07.2023
ئەردۆغان بەمەبەستی بەشداریکردن لە لووتکەی ناتۆ سەردانی لیتوانیا دەکات

Ankara

ئەنقەرە - AA

سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان بەمەبەستی بەشداریکردن لە لووتکەی سەرۆکی دەوڵەت و سەرۆکوەزیرانی وڵاتانی ئەندام لە ناتۆ کە لە شاری ڤیلنیوس سازدەکرێت، سەردانی کۆماری لیتوانیا.

بەپێی راگەیەندراوێکی فەرمانگەی پەیوەندییەکان لە سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا، سەرکۆمار ئەردۆغان بەمەبەستی بەشداریکردن لە لووتکەی سەرۆکی دەوڵەت و سەرۆکوەزیرانی وڵاتانی ئەندام لە ناتۆ کە لە ڤیلنیوسی پایتەخت سازدەکرێت، رۆژانی ١٠-١٢ی تەمووز، سەردانی کۆماری لیتوانیا دەکات.

لە لووتکەکەدا لەسەر ئاستی ستراتیجی بیروڕا ئاڵوگۆڕ دەکرێت لەبارەی جەنگی ئۆکراینا و تەحەدییەکانی سەر جوگرافیای ناتۆ.

هەروەها لە لووتکەکەدا، پلانەکان بە ئاراستەی بەهێزکردنی بەرگریی هاوپەیمانیەکە دژبە مەترسییەکان کە لەلایەن ناتۆ دیاریکراون بەتایبەتی تیرۆریزم بە هەموو شێوەکانییەوە، تاوتوێ دەکرێن.

چاوەڕوان دەکرێت سەرکۆماری تورکیا لە چوارچێوەی لووتکەکەدا، ژمارەیەک کۆبوونەوەی دووقۆڵی لەگەڵ هاوتا بەشدارەکانی لە لووتکەکەدا ئەنجام بدات.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın