جيهان, کۆڤید- ١٩

ئێران.. گیانلەدەستدانی ٤٨٢ کەسی دیكه‌ بەهۆی كۆرۆنا

لە ئێران له‌ میانی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا، ٤٨٢ کەس بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌، به‌مه‌یش ژماره‌ی ئه‌و کەسانه‌ی تا ئێستا به‌هۆی ئه‌و په‌تا جیهانگیره‌وه‌ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ به‌رزبووه‌ته‌وه‌ بۆ ٤٦ هه‌زار و ٦٨٩ كه‌س.​​​​​​​

Muhammet Kurşun   | 26.11.2020
ئێران.. گیانلەدەستدانی ٤٨٢ کەسی دیكه‌ بەهۆی كۆرۆنا

Tahran

تاران – AA

لە ئێران له‌ میانی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا، ٤٨٢ کەس بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌، به‌مه‌یش ژماره‌ی ئه‌و کەسانه‌ی تا ئێستا به‌هۆی ئه‌و په‌تا جیهانگیره‌وه‌ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ به‌رزبووه‌ته‌وه‌ بۆ ٤٦ هه‌زار و ٦٨٩ كه‌س.​​​​​​​

گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی ئێران، سیما سادات لاری رایگه‌یاند کە له‌ میانی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا، ٤٨٢ کەس بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌، هه‌روه‌ها ١٣ هه‌زار و ٩٦١ حاڵه‌تی نوێی تووشبوون به‌و په‌تایه‌ تۆمار كراون.

به‌مجۆره‌ تا ئێستا ٤٦ هه‌زار و ٦٨٩ كه‌س به‌هۆی كۆرۆناوه‌ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ و ژماره‌ی تووشبووانیش گه‌یشتووه‌ته،‌ ٩٠٨ هه‌زار و ٣٤٦ كه‌س.

ره‌وشی ته‌ندروستی پێنج هه‌زار و ٨٤٩ کەس ناجێگیره‌ و تا ئێستا، ٦٣٣ هه‌زار و ٢٧٥ تووشبووش چاكبوونه‌ته‌وه‌ و ره‌وانه‌ی ماڵه‌وه‌ كراونه‌ته‌وه‌، هه‌روه‌ها به‌ تێكڕایی پێنج ملیۆن و ٩٥٥ هه‌زار و ٢٧٥ پشكنین ئه‌نجام دراون.

یه‌كه‌م حاڵه‌تی تووشبوون به‌ کۆرۆنا لە ئێران له‌ ١٩ی شوباتی رابردوو له‌ شاری قوم تۆمار كرا.​​​​​​​

ماڵپەری ئاژانسی ئانادۆڵۆ، بەشێک لەم هەواڵە ئابۆنانەی کە بڵاوکراوەتەوە لە لیستی هەواڵەکانی ئاژانسی ئانادۆڵۆ، کورت و پوخت دەکرێت ئینجا بڵاودەکرێتەوە، بۆ ئابۆنەوە کردن تکایە پەیوەندی بکەن.
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın